ئومێد خۆشناو: دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس لە سنووری هەولێر بۆ هیچ کەسێک ناچێتە سەر

شەیری بکە لە:
ئومێد خۆشناو: دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس لە سنووری هەولێر بۆ هیچ کەسێک ناچێتە سەر

میران بەکر، ڕۆژنامەنووس

ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی هەولێر لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە داوای ڕوونکردنەوە و بەدواداچوون دەکات و دەڵێت، بەدواداچوون دەکەین و ئەو جۆرە کارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ هیچ کەسێک ناچێتە سەر.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو، سکرتێری، ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە و ڕۆژنامەنووسی دیاری یەکێتیی لەلایەن هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕفێندرا و ماوەی شەش کاتژمێر دەستبەسەر بوو.

بڵاوکراوەی فەرمی:  میران بەکر لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: چەند چەکدارێک هەڵیانکووتایە سەرم و بە شەق و بۆکس لێیان دام و دواتر وتیان هەڵەمان کردووە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئێمە ئەو بابەتەمان تەنیا لە ڕێگەی میدیاکانەوە زانی، کارێکی زۆر نەگونجاوە کە هێزێکی یەکێتی لە سنووری پارێزگای هەولێر کردوویانە و کارەکەیان بەدەرە لە یاسا و ڕێساکان.

- باس لەوە دەکات، جگە لە دامەزراوە فەرمییەکانی ئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ، ئەویش لەچوارچێوەی ڕێکارەکانی یاسایی کە دادوەر بڕیار بدات، ئەو کارانە دەکرێت، بۆ هیچ هێزێک نیە بەو جۆرە ئارامی هەولێر بشێوێنێت. دەشڵێت، میران بەکر سیفەتێکی فەرمی هەیە و فەرمانبەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

گوتیشی: هۆکاری ڕووداوەکە نازانین و بەدواداچوون دەکەین، بەڵام هاووڵاتیان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، ئەو جۆرە کارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ هیچ کەسێک ناچێتە سەر.

لەلایەکی دیکەوە: ئومێد خۆشناو جەختیش دەكاتەوە كە یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەگەر کێشەیان لەگەڵ کەسێک هەیە، دەتوانن لە ڕێگە یاساییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆ ئەو جۆرە کارانە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ