
ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای سۆمۆ پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
وێنە گەورەکە: پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت گەیشتنە ڕێککەوتنێکی سێقۆڵی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش مافی کۆمپانیاکان گەرەنتی دەکرێت، بۆ بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتیش 16 دۆلاریان بۆ دیاریکراوە و لەبری پارە نەوتیان پێدەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند، پابەندبوونی تەواوی خۆمان بە جێبەجێکردنی هەموو ئەرکەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەری و بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی کە هەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
-بەردەوامین وەرگرتن و بارکردنی بێ پچڕانی نەوتی خاو کە لە هەرێمی کوردستانەوە، بەمەش گەرەنتیی بەردەوامی هەناردەکردن دەکات، سەرەڕای ئاستەنگە لۆجستیەکان و توانای هەڵگرتنی سنووردار کە ئێستا لە بەندەری جەیهانی تورکیا هەیە.
- لە ڕاگەیێنراوەکەی سۆمۆ ئاماژە بە ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز کراوە؛ کە لە 26-9-2025، بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە یەکێک لە کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە ڕاستەوخۆ بەشدار نییە لە هەناردەکردن و بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا لە دەرەوەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان نەوتەکەی دەفرۆشێت.
-سۆمۆ جەخت دەکاتەوە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنەکە نوێ کردووەتەوە، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە دەبێت سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت، نەوتی خاوی بەرهەمهاتوو ڕادەستی سۆمۆ بکەن، بێجگە لەو بڕەی بۆ بەکاربرنی ناوخۆیی هەرێم تەرخان کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




