چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
چەکی پارەی گەنمی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت

دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر، خشتەیەکی نوێی بۆ دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران ڕاگەیاند و سبەی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وێنە گەورەکە:
ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 120 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە. کۆی تێچووی ئەو گەنمە نزیکەی 98 ملیار دینارە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا تەنیا 32 ملیار و 750 ملیۆن دیناری بۆ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر ناردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە 21-12-2025، بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی هەولێر بڵاویکردەوە: "ئەو جووتیارانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و زنجیرەی وەرگرتنیان لە (1134) تاوەکو (1273)ـە، سبەی دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جووتیاران دەتوانن لە ڕێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) پارەکانیان وەربگرن، بەڵام پێویستە ئەم مەرجانە جێبەجێ بکەن:

- خاوەن چەک خۆی ئامادە بێت، یان بریکارنامەی (وەکالەت) پەسندکراوی ساڵی 2025ی پێبێت.

- ئەگەر خاوەن چەک کۆچی دوایی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی سەرجەم وارسەکان بهێنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ