نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار دەکات

شەیری بکە لە:
نرخی زێڕ ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار دەکات

دیمەنی قاڵبی زێڕ

ئاڤا نیوز

دوای ماوەیەك لە جێگیربوونی نرخەكەی، ئەمڕۆ نرخی زێڕ جارێكی دیكە ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد و گەیشتە سەرووی چوار هەزار و 407 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر و لە 20ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە چوار هەزار و 381 دۆلار، ئەوەش دوایین پێوانەشکاندنی زێڕ بوو، بەر لەوەی ئەمڕۆ جارێكی دیكە ڕیكۆردێكی دیكە تۆمار بکات.

هۆكارە زانراوەكان: د. مستەفا مەلا حەسەن، پێشکەشکاری زەنگی بازاڕ لە ئاڤا میدیا بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێنێتەوە، لەوانە؛ گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا و چاوەڕوانییەکان بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی و دابەزینی بەهای دۆلار.

دەڵێت، ئەوانەی پارەی کاشیان هەیە و دەیانەوێت بەهای پارەکەیان بپارێزن و هەم لە داهاتووشدا قازانج بکەن، ڕوو لە كڕینی زێڕ دەكەن و وەكو پەناگەیەکی ئارام سەیری دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: