زانیاریی ئاڤا: تەنیا 48 ملیار داهاتی سلێمانی ماوە و ئەمڕۆ داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت
- بزنس
- 22 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، بڕی ، 72 مليار دینار وەك داهاتی هەولێر و دهۆك، لە دوێنێوە بە كاش گەیشتووەتە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق، كەمێكی دیكەش 48 ملیار دینارەكەی داهاتی سلێمانی دەگات. هەر ئەمڕۆ كۆی بڕی 120 ملیار دینارەكە دەگوازرێتەوە سەر هەژماری لقی هەولێری بانكیی ناوەندی، بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە بڕیار لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 10 بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵە، لە بڕگەی سێیەمی كۆبوونەوەكە بەشێكی بۆ باسكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دانراوە، كە لەپاڵ مووچەی مانگی 10، باس لە مووچەكانی مانگی 11 و 12ـیش دەكرێت. بۆ ئەم مەبەستەش ماوەی چەند ڕۆژێكە تیمێكی تەكنیكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدان، بۆ خستنەڕووی داتاكانی خەرجی و داهات و بڕی ئەو پارەیەی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانەوە پشتڕاستیكردەوە، 72 مليارەكەی داهاتی هەولێر و دهۆك، لە دوێنێوە بە كاش گەیشتووەتە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق، تەنیا 48 ملیار دینارەكەی داهاتی سلێمانی ماوە كە ئەمڕۆ دەگاتە لقی هەولێری بانكەكە. كەمێكی تر بڕی 120 ملیار دینارەكە بۆ سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی عێراق دەگوازرێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ نووسراوی داهات و هەناردەی نەوتی کوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت. میزان موراجەعەی مانگی 10، ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی حکومەتیش هەفتەی ڕابردوو بۆ بەغدا نێردراوە و ئامادەیە، واتە ئەو سێ داواکارییەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی 10 هەیبوون، سەرجەمیان جێبەجێ کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





