بەهۆی کێشەی تەکنیکی چەکی پارەی جووتیارانی سلێمانی بۆ بەغدا گەڕێنرایەوە
- بزنس
- 22 کانوونی یەکەم

دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کێشەی تەکنیکی لە چەکی پارەی جووتیارانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەیە، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی لەوبارەوە دەڵێت: چەکەکان گەڕێنراونەتەوە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەغدا چەکی پارەی جووتیارانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەی ناردووە، دەرکەوت کێشە لە چەکی پارەکەدا هەیە، بەوهۆیەشەوە ڕەوانەی بەغدا کراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێلەی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند: کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە چەکی پارەی جووتیاراندا، چەکەکان بۆ بەغدا گەڕێندرانەوە.
بەڕێوەبەری بازرگانی دانەوێلەی سلێمانی وتی: چاوەڕوانین ئەمڕۆ دووشەممە کێشەکە چارەسەر بکرێت، هەروەها دەبێت بەغدا پارەکە بخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، دواتر ڕەوانەی بانکی بابان دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت.
ژمارەکان وادەڵێن: کۆی گشتی پارەی گەنمی جووتیارانی سنووری سلێمانی 120 ملیار دینارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمجارە نۆ ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت، بەم جۆرەش 80 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران لای بەغدا دەمێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





