میدیای میسر بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڕوانن

شەیری بکە لە:
میدیای میسر بە گرنگییەوە لە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڕوانن

دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ قاهیرەی پایتەختی میسر و پێشوازییە گەرمەکەی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، کاردانەوەیەکی بەرفراوانی لە میدیای میسردا هەبوو، ئەمەش قووڵایی پەیوەندییە مێژوویی و سیاسییەکانی نێوان هەردوو لایەن نیشان دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی 20-12-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر، لە کۆبوونەوەیەکدا عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، پشتیوانیی تەواوەتی قاهیرە بۆ ئاسایش و ئارامیی عێراق دووپات کردەوە و ستایشی پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانیش لە ئاشتی ناوچەکەدا کرد.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت:

٠ ماڵپەڕی 'الیوم السابع'، بڵاوی کردووەتەوە کە سەرۆک سیسی جەختی لە پشتیوانی تەواوی میسر بۆ یەکپارچەیی و سەلامەتی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووەتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا. هەروەها داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە سوود لە کۆمپانیا میسرییەکان وەربگرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.




٠ ڕۆژنامەی الوطن، هەواڵی پێشوازیی سەرۆک سیسی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و وەک ڕووداوێکی گرنگ و مێژوویی باسی کردووە.



٠ بوابة الأهرام، بە هەمان شێوە، هەواڵی پێشوازیی سەرۆک سیسی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە.




٠ صوت الأمة، ئاماژەی بەوەداوە کە "سیسی گەورەترین پشتیوانی عێراق و کوردستانە و پێشوازیی بارزانی لە قاهیرە ڕووداوێکی مێژووییە."




٠ الأهرام لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە کە مەسرور بارزانی سوپاسی ڕۆڵی میسری کردووە لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و حکومەتی هەرێم خوازیارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دامەزراوە میسرییەکان بەهێزتر بکات.

شەیری بکە لە: