ئاڤا نیوز
سێ شارەزای ئەزموونداری بواری كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی، لەڕێگەی ئاڤاوە 650 هەلی كار ڕادەگەیێنن و ئامادەشن سەرجەم ڕێكارە فەرمییەكان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی پیشەییان بۆ تەواو بكەن و ببنە خاوەنی بزنسی خۆیان.
چیرۆكی سەرەكی: لە پەخشی زەنگی بازاڕی ئەمڕۆی ئاڤا میدیا، لە هەولێر 400 هەلی كار و لە سلێمانی 200 و لە دهۆكیش 50 هەلی كار لە كەرتی عەقارات ڕاگەیێنرا، جگە لە شارەزاكردنی خوازیاران بە كاركردن بە شێوازی ئەكادیمیی كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو.
لێدوانی فەرمی: ئەردەلان عوسمان، سەرۆكی كۆمەڵەی نێوەندگیری و ڕاوێژكاریی خانووبەرە لە سلێمانی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئامادەن 200 هەلی كار بۆ گەنجانی سلێمانی بڕەخسێنن كە خوازیاری كاركردنن لە بواری خانووبەرە، بەو مەرجەی لەژێر چەترێكی ئەكادیمی و بەشێوەیەكی ڕێك و سەردەمیانە كارمان لەگەڵدا بكەن، ئامادەین خولی ئەكادیمیشیان بۆ ڕێكبخەین بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ شارەزای کارەکە بن.
لەلایەكی دیكەوە: یوسف چاڵی، شارەزای عەقارات لە هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە هەولێریش 400 دەرفەتی كار بۆ خوازیاران ڕادەگەیەنین و ئامادەشین هەموو ڕێكارە فەرمییەكانیان بۆ بكەین بۆ ئەوەی مۆڵەتی پیشەیی كاركردن بەدەستبهێنن و بە فەرمی تۆماربكرێن.
لای خۆشیەوە عەبدولعەزیز سەعدون، شارەزای عەقارات لە دهۆك وتی لە پارێزگای دهۆك بەهەمان شێوە گرفتی كەمی كارمەندیی ئەكادیمی بواری عەقاراتمان هەیە و لێرەوە 50 هەلی كار لەو بوارەدا ڕادەگەیەنم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





