لە سووریا دەست بەسەر چەند مووشەکێکی دژەفڕۆکە دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە سووریا دەست بەسەر چەند مووشەکێکی دژەفڕۆکە دەگیرێت

دیمەنی ئەو مووشەکانەی دەستییان بەسەرداگیراوە

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، هەوڵێکی قاچاخبردنی مووشەکی دژەفڕۆکەیان لە شاری بووکەمال لە دەوروبەری پارێزگای دێرەزوور پووچەڵ کردووەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: زانیاریی ورد بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بووکەمال گەیشتووە سەبارەت بە هەبوونی چەند مووشەکێکی دژەفڕۆکە لەناو ماڵێکدا حەشاردراون، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بەقاچاخبردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، دواتر ئۆپەراسیۆنێک جێبەجێکراو و لە ئەنجامدا دەست بەسەر چەند مووشەکێکی "سام-7"ـدا گیرا.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، ئێران "هەموو ڕێگەیەکی گونجاو" بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی چەک بۆ گرووپە چەکدارەکانی لە عێراق و سووریا.

ئەمەش بزانە: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024، حکومەتی نوێی سووریا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی چەک دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ