تایلەند و کەمبۆدیا دووبارە دانوستان دەکەن

شەیری بکە لە:
تایلەند و کەمبۆدیا دووبارە دانوستان دەکەن

سیهاساک فۆانگکێو، وەزیری دەرەوەی تایلەند. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دووبارە هەڵگیرسانەوەی شەڕ و پێکدادانی سنوورییەکان لەنێوان کەمبۆدیا و تایلەند نیگەرانییەکانی زیاتر کرد، وەزیری دەرەوەی تایلەند ئاشكرای دەکات هەردوولا دووبارە دەست بە گفتۆگۆ دەکەن بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە ململانێیەکان.

وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکا لەنێوانیانی ڕاگەیاندبوو، لەم مانگەدا دووبارە شەڕ و پێکدادان لە نێوان کەمبۆدیا و تایلەند سەریهەڵدایەوە و هەردوولا یەکتریان بە پێشڵکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار کرد.

لێدوانی فەرمی: سیهاساک فۆانگکێو، وەزیری دەرەوەی تایلەند ڕایگەیاند، کەمبۆدیا و تایلەند ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێیەکان. دەشڵێت، ئاگربەست تەنیا بە قسە و ڕاگەیاندنی ناکرێت بەڵکو دەبێت بە کردار جێبەجێبکرێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە گفتوگۆکان دەستپێبکەن و لایەنی کەمبۆدیا داواکاریی ئەم دانوستانەی پێشنیاز کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ