
موقتەدا سەدر
ئاڤا نیوز
موقتەدا سەدر لەڕێگەی نوسینگەکەیەوە، وەڵامی چەند پرسیارێکی پەیوەست بە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی کەرکووک دەداتەوە، سەدر دەڵێت، کورد و عەرەب بران و ئەوانەشی ئەم بابەتانە دەوروژێنن پێویستە بەپێی یاسا سزا بدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17ـی ئەم مانگە كە ڕۆژی ئاڵای كوردستان بوو، ژمارەیەك گەنجی کوردی شاری کەرکووک دوای هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییە عێراقییەکانەوە دەستگیرکران.
لەبارەی ئەم بابەتە، ئەم سێ پرسیارە لە موقتەدا سەدر کراوە و داواکراوە بۆچوونی خۆی لەبارەوە دەرببڕێت:
٠ بڵاوبوونەوەی هێزی تایبەتی عێراقی لە پارێزگای کەرکووک بۆ ڕێگری لە گەنجانی کورد کە دەیانویست دووبارە ئاڵای کوردستان لە دەستی پەیکەری "پێشمەرگە" هەڵبکەنەوە.
٠ دەستگیرکردنی ژمارەیەک گەنجی کورد لە پارێزگای کەرکووک، دوای هەوڵدان بۆ داگرتنی ئاڵای عێراق لە دەستی پەیکەری جەنگاوەر [پەیکەری پێشمەرگە] لە شوێنیدا ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت.
٠ کوشتنی عەقیدی پۆلیس لە کەرکووک زەید عادل، لەبەردەرگای ماڵەکەی لە گەڕەکی عەرەفە.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامدا موقتەدا سەدر وتی، "عەرەب و کورد برای یەکترن، پێویست ناکات ئەم بابەتانە هێندە بوروژێنرێت کە ڕەهەندێکی نەتەوەیی تێدایە، پێویستیشە بکەرەکانی ئەم جۆرە کارانە سزا بدرێن".
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە هەشت ساڵە، بە دیاریكراوی دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر و دۆخی بەزۆر سەپێندراوی شاری کەرکووک، هەڵکردنی ئاڵای كوردستان لەو شارەدا قەدەغە کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






