
کۆبوونەوەیەکی حکومەتی عێراق و دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا، دەردەکەوێت کابینەی حکومەتە یەکلەدوای یەکەکانی بەغدا کەمتەرخەمن بەرامبەر تەرخانکردنی پارە بۆ قەرەبووی زیان و کارەساتە سروشتییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە بوودجەی زەبەلاح قەرەبووی زیان لێکەتووانی کارەساتە سروشتییەکان لە شارەکانی دیکە دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە 15 ساڵی ڕابردوو چەندین ڕووداوی لافاو لەسەر ئاستی عێراق و لە چەندین پارێزگای جیاجیا ڕوویداوە، وەکو: بەسرە، سەماوە، بەغدا، بابل... بۆ ئەو مەبەستەش حکومەتە یەکلەدوای یەکەکانی عێراق بوودجەی زۆر و گەورەیان بۆ زیان لێکەوتوان تەرخانکردووە، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
مافی دەستووری: بەپێی دەستووری عێراق و یاسا کارپێکراوەکانی عێراق، حکومەتی فیدراڵیی بەرپرسیارە لە قەرەبووکردنەوەی زیانی کارەساتە سروشتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی، هەموو ساڵێکیش بەشە بوودجەیەک بۆ ئەو بوارە تەرخان دەکرێت، بەڵام ئەو بابەتە بەپێی "یەک سەنگ و دوو کێشانەکردن" مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و جیاکاریی ڕوون لە خەرجکردنی بەدیی دەکرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ و چواردەوری کرد، بۆئەوەی بزانرێت کارەکانیان بە چی گەیشتوون، چی دەکەن بۆ زیان لێکەوتووانی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش و پیرەمەگروون. بەڵێنمان وەگرت لە حکومەتی عێراق، وتیان بڕی سێ ملیار دینارمان تەرخان کردووە، نووسراوی خەرجکردنی پارەکەشمان کردووە و کاری لەسەر دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا پارە دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت: پارەکە بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئەو ناوچانەیە کە بەر لافاو کەوتوون، هەمووی چاک دەکەینەوە، وەکو پرد و ڕێگا و بان و پڕۆژەکانی حکومەت.
قەرەبووەکەی هەولێر: ڕۆژی 22ـی 1ـی 2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە ئەو بڕە پارە کەمە لە بەغدا وەربگرن کە بڕیاریان لێدابوو بیدەن بە هەولێر کاتێک لافاو لە شارەکە ڕوویدا و خەڵک زیانی زۆری پێگەیشتبوو.
شاری هەولێر لە 17 - 12- 2021 دووچاری لافاوێکی گەورە بوویەوە و زیانی زۆر بە هاوڵاتیان گەیشت، بەڵام حکومەتی عێراق بڕیاریدا تەنها دوو ملیار دینار تەرخان بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان، هەر بۆیە ئەوکاتە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، وتی: پێمان شەرمە ئەو بڕە کەمەی پارە وەربگرین، لەبەرئەوەی زیانەکان زۆر لەوە زیاترن.
لایەنێکی دیکەی چیرۆکەکە: کابینەکەی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ساڵی 2023 ئەو بەڵێنەی جێبەجێکرد، کە لایەنە سیاسییەکانی باشوور بەر لە پێکهێنانی کابینەکەی سەپاندبوویان بەسەریدا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی ئەو لافاوەی لە ساڵی 2019 چەند پارێزگایەکی ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتەوە و بڕەکەی نزیکەی 400 ملیار دینار بوو.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی راگەیاند، 400 ملیار دینار وەکو پارەی قەرەبوو درایەوە بە خاوەنی کێڵگەکانی برنجی عەمبەر و حەوزەکانی بەرهەمهێنانی ماسیی و کێڵگە کشتوکاڵییەکان لە پارێزگاکانی میسان، سەماوە، دیالە، واست و بەسرە.
لەو 400 ملیار دینارەی خەرجکرا بۆ قەرەبوو کردنەوە، بڕی 236 ملیار دینار درابوویەوە تەنها بە خاوەن حەوزەکانی بەرهەمهێنانی ماسی لەو پێنج پارێزگایەی عێراق.
بەڵگەی زیاتر: لە ساڵی 2013 بەهۆی لافاوێکەوە زیانی زۆر بەر ژمارەیەک هاوڵاتی کەوت لە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆ ئەو مەبەستە حکومەتی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو ملیۆن دینار بداتە هەر خێزانێکی زیان پێگەیشتوو، کە ژمارەی خێزانە زیان پێگەیشتووەکان 1500 خێزان بوو، لە هەریەک لە ناوچەکانی سیبات و ناحیەی عەلەم و ئەلبو عەجیل لە پارێزگای سەڵاحەدین.
ئەنجامگیریی: بەپێی بەدواداچوونەکانی تیمی میدیایی ئاڤا میدیا، ئەو هاوڵاتییە کوردانەی خاوەنی حەوزی ماسی بوون لە ڕۆخی زێی بچووک و لافاوەکەی 9ـی 12ـی 2025 زیانی پێ گەیاندبوون، لایەنی حکومەتی عێراقی لێی نەپرسیونەتەوە و داوایان لە بەرنامەی بە ڕزگار بڵێ-ی ئاڤا میدیا کردووە دەنگیان بگەێنێتە لایەنی بەرپرس و قەرەبوو بکرێنەوە.
باکگراوند: پاش ئەوەی لافاو شاری چەمچەماڵ و چەندین ناوچەی چواردەوری گرتەوە، ئاڤا میدیا هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی بۆ زیانلێکەوتووان ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا خەڵکی خێرخواز و سەرمایەداران لەگەڵ هاوڵاتیانی هەولێر و دهۆک و چەندین ناوچەی دیکە بەشدارییانکرد لە کۆکردنەوەی زیاتر لە دوو ملیار دینار و کڕینی زیاتر لە 10 خانوو لەگەڵ نزیکەی 100 بارهەڵگر کەلوپەل و ئامێر و پێداویستی ناو ماڵ بۆ لێقەوماوەکان، ئەوەش چەند هێندەی ئەو دوو ملیارە بوو کە حکومەتی عێراق بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ تەرخانی کردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە حەلەب شەڕ لە نێوان هەسەدە و سووپای سووریا ڕووی دا
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دواکەوتنی ئیکرامییەی خانەنشینانی ئاسایش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
2 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
2 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی چەک لە عێراق دەبێتە پرسیاری گەورەی سەروەریی یاسا





