بە فەرمانی ترەمپ نزیکەی 30 دیپلۆماتکار لە پۆستی باڵیۆزی دوور دەخرێنەوە

شەیری بکە لە:
بە فەرمانی ترەمپ نزیکەی 30 دیپلۆماتکار لە پۆستی باڵیۆزی دوور دەخرێنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

بە ئامانجی دووبارە داڕشتنەوەی هەڵوێستی دیپلۆماسی ئەمریکا لە دیدگای "ئەمریکا یەکەم''، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی وڵاتەکە نزیکەی 30 دیپلۆماتکار لە پۆستی باڵیۆزایەتییان دوور دەخاتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دوو بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نەیانویست ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایانگەیاندووە، هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی نوێنەرایەتییەکانی لانیکەم 29 وڵات ئاگادارکراونەتەوە کە ئەرکەکانیان لە مانگی یەکدا کۆتایی دێت.

زانیاریی زیاتر: هەموو ئەو کەسانە لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشوو وەرگرتبوو.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو بەرپرسانە دەشڵێن، ئەو کەسانە پێگەی دیپلۆماسی خۆیان لەدەست نادەن، بەڵکو دەگەڕێنەوە واشنتن بۆ ئەوەی ئەگەر بیانەوێت ئەرکی دیکە لە ئەستۆ بگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتیکردەوە کە ئاشکرای بکات کام باڵیۆز بەر کاریگەریی ئەم بڕیارە کەوتوون، بەڵام بەرگری لەم گۆڕانکارییە  کرد و بە "ڕێکارێکی ستاندارد لە هەر ئیدارەیەکدا" وەسفی کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ