شارەزایەكی عەقارات: ئەمساڵ نرخی زەوی لە هەولێر پێنج بەرامبەر بەرزبووەتەوە
- بزنس
- 22 کانوونی یەکەم

دیمەنی چەند پارچە زەوییەک لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
شارەزایەكی بواری كڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو دەڵێت، ساڵی 2025، ساڵی بەرزبوونەوەی نرخی زەوی بوو لە هەولێر، بەجۆرێك لە هەندێ شوێنی ئەو شارە، نرخی زەوی پێنج ئەوەندە بەرزبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاڵی، شارەزای عەقارات لە هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەوانەی ئەمساڵ یاخود ساڵانی پێشووتر زەوییان كڕیوە، قازانجێكی زۆریان كردووە، بەو پێیەی بە پلەی یەكەم نرخی زەوی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ڤێلا و خانوو بە پلەی دووەم و شووقە بە پلەی سێیەم.
ژمارەكان وا دەڵێن: بەپێی قسەی خاوەن نووسینگەكانی خانووبەرە، بەنموونە؛ لە گەڕەسۆر نرخی پارچەزەویی بە ڕووبەری 125 مەتر لە ساڵی ڕابردوودا لە 5 هەزار تا 6 هەزار دۆلار بوو، ئێستا بە 25 هەزار دۆلار و بەرزتریش (دوو دەفتەر و پەنجا وەرە) كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێت، بەتایبەت ئەو زەوییانەی مۆڵەتی دروستكردنی خانوویان هەیە.
هۆكارە زانراوەكان: بڕیاری هەڵگرتنی باج لەسەر زەوی لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندنی پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی و دەستپێكردنی پرۆژەكە بەكردەیی، تەواوبوونی پرۆژەی ستراتیژیی فریاگوزاری خێرای ئاو، تەواوبوونی پرۆژەی ڕووناكی و دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری هۆكاربوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زەوی لە سنووری شارەوانیی هەولێر و شارەوانییەكانی دەوروبەری.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: لەگەڵ دابەشكردنی پارچەزەویی زیاتر بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو زەوییانە، هەروەها بەیەكبەستنەوەی ڕێگا سەرەكییەكانی نێوان هەولێر و شار و شارۆچكەكانی تری هەرێمی كوردستان بە ڕێگای جووتساید، پێشبینی دەكرێت نرخی زەوی و خانوو لە هەولێر زیاتر بەرز ببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





