
گۆڕانکاریی لە هاوکێشە ئابوورییەکان لە عێراقدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی ئابووری، جەختی لە گرنگیی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات کردەوە؛ شارەزایانیش دەڵێن ناجێگیریی ئێستای پارەی نەختینە کێشەیەکی ڕاستەقینەی دارایی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری لە عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە. سوودانی لە کۆبوونەوەکەدا داوای کردووە کاریگەریی ڕێکارەکانی چاکسازی لەسەر دارایی گشتی دەستنیشان بکرێت، بەتایبەتی لە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان؛ هەروەها جەختی لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان کردووەتەوە بۆ ڕێکخستنەوەی پێشینەکانی خەرجیی گشتی.
لێدوانی فەرمی: د. مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ناجێگیریی مانگانەی پارەی نەختینە کێشەیەکی ڕاستەقینەی دارایی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە ناجێگیریی نرخی نەوت و سنوورداریی داهاتە نانەوتییەکان. گرنگە چاکسازییە ئابوورییەکان بەردەوام بن بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی دارایی گشتی و خۆپاراستن لە قەیرانەکانی داهاتوو.
- عەلا فەهد، شارەزای دارایی، ئاماژەی بەوە دا کە ئابووریی عێراق پێکهاتەیەکی تاکسەرچاوەیی هەیە؛ ئەمەش پێویستی بە چاکسازیی خێرای کورتخایەن بۆ کۆنترۆڵکردنی خەرجییەکان و چاکسازیی ستراتیژیی درێژخایەن بۆ هەمەجۆرکردنی داهاتەکان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق یەکێک لە گەورەترین ئاڵێنگارییە داراییەکانی مێژووی هاوچەرخی خۆی بەسەر دەبات، کە ترسی لای هەندێک دروست کردووە دەربارەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان. ئەم دۆخە لە لاوازیی نەختینەیی، دواکەوتنی مووچە و پشتئەستووربوونی بودجەی گشتی بە داهاتی نەوت دەردەکەوێت، لەگەڵ نەبوونی بژاردەی ئابووریی ڕاستەقینە و وەبەرهێنانی کاریگەر.
زانیاریی زیاتر: شارەزایان پێیان وایە بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو پێویستی بە بڕیاری بوێرانە و چاکسازیی ورد هەیە، بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی دارایی و ئابووریی وڵات لە ساڵی نوێدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە




