شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری داد و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کانوونی یەکەم

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری داد و سەرۆکی پەرلەمانی کۆدەبێتەوە
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتە سەرەکییەکانی تورکیا، شاندی ئیمراڵی قۆناغێکی نوێی لە گفتوگۆکان دەستپێکردووە و ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری داد و سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم گەڕەی کۆبوونەوەکان هەنگاوێکی کردەییە بۆ گواستنەوەی گفتوگۆکان لە ئاستی پارتە سیاسییەکانەوە بۆ ناو دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەت، بە ئامانجی ڕەخساندنی زەمینەسازیی یاسایی بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
- ئەمڕۆ هەریەک لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایق ئۆزگور ئەرۆل، وەک ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، لەگەڵ یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا کۆبوونەوە. کۆبوونەوەکە نزیکەی 1 کاتژمێر و 30 خولەکی خایاند. دوای ئەوە شاندەکە سەردانی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایان کرد و لەگەڵیدا کۆبوونەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان تایبەت بووە بە قۆناغی دووەمی پڕۆسەی ئاشتی، کە تێیدا جەخت لە هەموارکردنەوەی چەند یاسایەکی گرنگ کراوەتەوە، لەوانە: یاسای سزاکان، یاسای جێبەجێکردنی سزاکان و یاسای بەرەنگاربوونەوەی "تیرۆر".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی "تەقویم"ی تورکی بڵاویکردووەتەوە، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی داوای کۆبوونەوەیەکی دیکەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کردووە. لەمبارەیەوە پەروین بوڵدان ڕایگەیاند: "دەمانەوێت لە کۆتایی پڕۆسەکەدا لەگەڵ ئەردۆغان کۆببینەوە و دواتریش سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە





