
یەکێک لە دووکانەکانی زێڕینگەری لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە دوایین مامەڵەکاندا نرخی زێڕ بەشێوەیەکی گەورە بەرزبووەوە و بۆ یەکەمجار هەر ئۆنسێک بەربەستی 4500 دۆلاری شکاند و گەیشتە 4 هەزار و 522 دۆلار. ئەگەرچی دواتر نرخەکە کەمێک دابەزی، بەڵام ئێستا لە دەوروبەری 4 هەزار و 490 دۆلار جێگیرە و مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: ئەم بەرزبوونەوە پێوانەییە پەیوەستە بە بڵاو کردنەوەی داتاکانی گەشەی ئابووریی ئەمریکا، کە پێشبینییەکان بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا جارێکی دیکە ڕێژەی سوود دابەزێنێت، بەهێزتر کردووە.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی "تروس سۆشیال" ڕایگەیاندووە کە کەسێک ناکاتە سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی ئەگەر پێچەوانەی بۆچوونەکانی ئەو کار بکات؛ ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دابەزاندنی زیاتری ڕێژەی سوود لێکدرایەوە و بووە هۆی بەرزکردنەوەی نرخی زێڕ.
زانیاریی زیاتر: هۆکارێکی دیکەی پاڵپشتیکاری نرخەکان، بریتییە لە گرژییە جیۆسیسییەکان، بەتایبەت ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا و مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگ.
کاریگەری و لێکەوتەکان: لەسەر ئاستی بازاڕەکانی کوردستان کاریگەریی ئەم بەرزبوونەوەیە دەرکەوتووە، بەجۆرێک نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 ملیۆنێک دیناری تێپەڕاندووە و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21ـیش بە 893 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





