ئەندامێکی شاندی پارتی: لە ساڵی نوێ گفتوگۆکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

د. پشتیوان سادق، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی شاندی دانوستاندنکاری پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ستراتیژییەتی حوکمڕانی نووسراوەتەوە و چەند بەشێکی کەم ماوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ و ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک بەسەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو براوەی یەکەم چەندین گەڕی دانوستانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجامداوە و هێشتا لەبارەی بەشێکی پۆستە سیادییەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، دوایین کۆبوونەوەی ئەمساڵیان لە 16-12-2025 بوو، کە بێ ئەنجام تەواوبوو.
لێدوانی فەرمی: د. پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی، قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، "گفتوگۆکانمان هەنگاوی باشی بڕیوە، لەسەر ستراتیژی حکومڕانی ڕێککەوتن کراوە، چەند پرسێکی کەم ماوە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت و ساڵی نوێ گفتوگۆکانمان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت دەستپێدەکەینەوە."
ئەمەش بزانە: ڕۆژی سێشەممە بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەكتەبی سیاسیی ئەو حیزبە لە دەباشان كۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا پێداگریان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەرگای گفتوگۆیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی دارایی حەماس لە غەززە ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسی دارایی حەماس لە غەززە ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکاری تووند بۆ بە سەری ساڵ ڕادەگەیێنیت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قایمقامی موسڵ لە دەوام بە جەڵتە گیانی لەدەست دا






