دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت

شەیری بکە لە:
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دادەخرێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە سنووری سۆران کە هەرێمی کوردستان و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دادەخرێت و هاتووچۆ دەوەستێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 24-12-2025، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 25-12-2025، هاتووچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەکەمان دەوەستێت، بەڵام ڕۆژی 26ی هەمان مانگ دەروازەکە بە ڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

 

ئەمەش بزانە: دەروازەی زێت دەکەوێتە سنووری ئیدارەی سۆران و هەرێمی کوردستان و تورکیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

هۆکارە زانراوەکان: حکومەتی تورکیا ئەم ماوەیە سەرقاڵی چاککردن و دروستکردنی ڕێگای سەرەکیی دەروازەی (دەرجیک-زێت)ە، بۆیە هەندێک ڕۆژ بە دیوی خۆیاندا ڕێگاکە دادەخەن، بەو شێوەیەش گەشتکردن لەو ڕۆژەدا دەوەستێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ