ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکاری تووند بۆ سەری ساڵ ڕادەگەیێنیت

شەیری بکە لە:
ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکاری تووند بۆ سەری ساڵ ڕادەگەیێنیت

دیمەنێک لە شاری قایمیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئیدارەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە ئێوارەی 30ی ئەم مانگەوە تا سەرلەبەیانیی ڕۆژی 2ی مانگی داهاتوو، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بازرگانی و ماتۆڕسکیل لەناو شار و شارۆچکەکاندا قەدەغەیە، بەهیچ شێوەیەکیش نابێت هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان تەقەی خۆشی بکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوشێوەی ساڵیادی ڕووخانی ئەسەد و بەهۆی مەترسی هێرشی داعش، ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سەری ساڵی  2026یش ڕێکاری توندی ئەمنی گرتووەتەبەر، هێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێن، ئامانج لە ڕێکارەکان بۆ ئەوەیە ئەم یادە بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ناوخۆ لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردەوە، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی 30ی ئەم مانگەوە تا کاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆژی 2-1-2026 و بەبۆنەی سەری ساڵی زاینییەوە ئەم ڕێکارانە دەگیرێنەبەر:

 

-هاتنی ئۆمبێلی بارهەڵگری بازرگانیی قەبارە گەورە و بچووک بۆ ناو شار و شارۆچکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قەدەغەیە.

-هاتووچۆی ماتۆڕسکیل بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

-بەهیچ شێوەیەک نابێت هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان تەقەی خۆشی بکەن.

-دەروازەکان بەڕووی هاتووچۆی خەڵکی مەدەنییدا کراوە دەبن.

-ڕێگە بەگواستنەوەی پێداویستیی پزیشکی و فریاگوزاریی دەدرێت.

-گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ نانەواخانە و شوێنە پێویستەکان بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ