بانکی ناوەندیی سووریا: دراوی نوێ بەهای ناگۆڕێت و هەڵاوسان زیاد ناکات
- بزنس
- 27 کانوونی یەکەم

بڕێکی زۆری لیرەی سووری
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی سووریا دووپاتی دەکاتەوە، پرۆسەی دەرکردنی دراوی نوێ "ڕێکارێکی ڕێکخستنە" و ئامانجی سەرەکی ئاسانکردنی مامەڵەکانە بە لیرەی سووری، جەختی لەوە کردەوە کە بەهاکەی گۆڕانکاری بەسەردا نایەت و نابێتە هۆی زیادبوونی هەڵاوسان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 2025-12-25، بانکی ناوەندیی سووریا بە مەرسوومێکی فەرمی و بە ئامانجی چەسپاندنی سەروەریی دارایی، وادەی گۆڕینی دراوی ئێستای سووریای دیاری کرد. بە پێی مەرسوومەکە مانگی یەکی ساڵی داهاتوو دراوی سووریا دەگۆڕدرێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: عەبدولقادر حەسریە، سەرۆکی بانکی ناوەندیی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "تەلەفزیۆنی سووریا" ڕوونی کردەوە، پرۆسەی گۆڕینەکە "بەشێوەیەکی ئاسان و ڕێک و پێک" بەڕێوەدەچێت و دڵنیایی دا لەوەی هیچ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر هەڵاوسان نابێت. ئاماژەی بەوەشدا، بانکی ناوەندیی "لە ماوەی ڕابردوودا سەقامگیری لە نرخی دراودا بەدەستهێناوە" و دراوە نوێیەکەش "نابێتە هۆی زیادبوونی خستنەڕووی نەختینەیی."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەسریە ئاماژەی بەوە کرد کە پلانی کشانەوەی دراوە کۆنەکە دوای تەواوبوونی پرۆسەی گۆڕینەوە دەست پێ دەکات و ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەکە. هەروەها دڵنیایی دا کە گۆڕینەوەکە لە هەموو پارێزگاکانی سووریا هاوکات دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





