ئیسرائیل سیاسەتی نوێی بەرگری لە سووریا پەسەند کرد؛ "درووزەکان دەپارێزین"
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم

دیمەنی ناوچەی جۆلان لە سووریا
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل سیاسەتێکی نوێی بەرگری لە سووریا بە دروستکردنی دیواری ئەمنی لە بەرامبەر مەترسیی هەموو گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە پەسەند کردووە، ئامانجێکی سەرەکیشی پاراستنی درووزەکانە.
چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی پاراستنی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانیان لە بەرزاییەکانی جۆلان و جەلیل، ئیسرائیل لە هەفتەی ڕابردووەوە سیاسەتێکی نوێی بەرگری لە سووریا پەسەند کردووە، ئەویش بریتییە لە دروستکردنی دیواری ئەمنی لە بەرامبەر مەترسیی هەموو گرووپە چەکدارەکان کە لە سووریا هەن لەگەڵ پاراستنی درووزەکان بە هەموو شێوەیەک لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەریان.
لێدوانی فەرمی: یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو سیاسەتی نوێی بەرگری وڵاتەکەی لە سووریا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەویش بریتییە لە دروستکردنی دیوارێکی بەرگری ئەمنیی بەهێز لەنێوان گرووپەکانی سووریا و کۆمەڵگا نیشتەجێبووەکانی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان، بۆیەش سوپای ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا لووتکەی چیای حەرموون و چەند ناوچەیەکی ئەمنی لە قوڵایی خاکی سووریا کۆنترۆڵکرد.
زانیاریی زیاتر: وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەشڵێت، ئامانجیان ئەوەیە بەرزاییەکی جۆلان و ناوچەی جەلیل لە هەڕەشەی تیرۆر و گرووپە 'جیهادییەکان' بپارێزن کە ئێستا بوونەتە بەشێک لە دامەزراوە ئەمنییەکانی سووریا، هەروەها دەیانەوێت ناوچەکانیان لە چەکدارانی حەماس، جیهادی ئیسلامی فەلەستین و گرووپەکانی سەر بە ئێرانیش بپارێزن کە ئیستا لە سووریان،
ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجێکی دیکەی سیاسەتی بەرگری ئیسرائیل لە سووریا بریتییە لە پاراستنی درووزەکان و "بەهیچ شێوەیەک ناهێڵین کەس هێرشیان بکاتەسەر."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئاگربەست پێشێلکرایەوە و زیندانی ئەقتان بەسەختی بۆردوومان دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد





