لە بەغدا نۆ چەکدار هێرش دەکەنە سەر وێستگەیەکی سووتەمەنی و دەستگیر دەکرێن
- عێراق
- 14 کانوونی دووەم

دیمەنی بەغدای پایتەخت. وێنە؛ سپشیال میدیا
ئاڤا نیوز
هێزێکی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق نۆ چەکداریان لە ناوچەی شەعبی ڕۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیر کرد، کە بە شێوەیەکی تووند هێرشیان کردبووە سەر کارمەندێکی وێستگەی سووتەمەنی و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد سەر بە گرووپی "سەرایا سەلام" بن.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو چەند ئەندامێکی هێزەکانی سەرایا سەلام لە ناوچەی شەعبی بەغدا چوونەتە بەنزیخانەیەک بەمەبەستی کڕینی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لەکاتێکدا بەنزینخانەکە لەو کاتەدا داخراوە، بەڵام ئەوان داوای بەنزینیان کردووە، بەوهۆیەش لەگەڵ پاسەوانەکانی بەنزینخانەکە بووەتە دەمەقاڵێیان، دواتریش هێزێکی دیکەی سەرایا سەلام چوونەتە بەنزینخانەکە، کۆکردنەوەی ئەم هەموو هێزەش وایکردووە هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی دەستوەردان بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت: "هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە، هەرچەندە تۆمەتبارەکان ڕووبەڕووی هێزەکان بوونەتەوە و تەقەوێژی دروستبووە، بەڵام دواجار هەر نۆ چەکدارەکە قۆڵبەست کران."
٠ ئێستا لێکۆڵینەوەی ورد بۆ زانینی پاڵنەر و وردەکارییەکانی ئەم هێرشە دەستیپێکردووە و تۆمەتبارەکان ڕەوانەی لایەنە دادوەرییەکان کراون تاوەکو بەپێی یاسا سزا بدرێن.
٠ دەزگا ئەمنییەکان جەخت لە چەسپاندنی یاسا و پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان دەکەنەوە، ڕێگا نادەن هیچ کەس و گرووپێک ئارامیی پایتەخت تێک بدات.
کاردانەوەکان: هێزی سەرایا سەلام، سەر بە موقتەدا سەدر، ئەم بەیانییە نوسراوێکی فەرمی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاردرا 'محەمەد جاسم سوودانی' لە فەوجی دوو-لیوای سێ- فیرقەی یەکی هێزەکانیان لە ڕیزەکانی سەرایا سەلام دەربکرێت.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هۆشداری دەدات کە بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەر جۆرە تێپەڕاندنێک دەکەن کە زیان بە ئاسایشی گشتی بگەیەنێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە سەرپێچییەک کە بە ناوی گرووپە چەکدارەکانەوە لە دژی خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر بەلەمێک لە زەریای هێمن دوو کەس کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئەرمینیا؛ ڕێککەوتنێکی 9 ملیار دۆلاری دژی ڕووسیا واژۆ دەکەن
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی سەربازیدا بۆ سەر بەلەمێک لە زەریای هێمن دوو کەس کوژران
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە: گەرەنتی بۆ وەستاندنی شەڕ نییە






