
وێنەی پارەی عێراقی. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ لێخۆشبوون لە کرێی ئاو بە ڕێژەی 20% چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا هەر هاونیشتمانیەک بیەوێت قەرزی ئاو لە هەر شار و شارۆچکەیەک بداتەوە بەڕێژەی 20% داشکاندنی بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاندبوو: زیاتر لە 600 ملیار دینار قەرزی ئاو لای هاووڵاتییانە و نەدراوەتەوە حکومەت، بە بڕیاری سەرۆکوەزیران 20%ـی ئەم پارەیە لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت، بەم پێیەش بڕی پارە لێخۆشبووەکە دەکاتە 120 ملیار دینار.
باکگراوند: ڕۆژی 27-03-2024، سەرۆکوەزیران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری دا بە لێخۆشبوونی 20%ـی داشكاندن بۆ قەرزی ئاو، لەپاڵ قەرزی کارەبا و سزای هاتووچۆ و کەمکردنەوەی 50%ـی باجی هێنانی گۆشتی سوور.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خانووێکی نوێ پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی شۆڕش دەکات
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران





