
دیمەنی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی شەپۆلی بەرفراوانی خۆپیشاندانەکان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان، خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان لە چاپخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 30% هەڵکشاوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر زۆرباش، سەرۆکی کۆمەڵەی چاپخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، بازاڕی چاپخانەکان یەکجار گەرم بووە و خواست لەسەر ئاڵای کوردستان 30% زیادی کردووە؛ ئێمەش وەک پاڵپشتییەک، جگە لە داشکاندن، چاپی ئاڵای کوردستان بە شێوەی کەزیی بەخۆڕایی دەدەینە هاونیشتمانیان."
زانیاریی زیاتر: ئێستا هەرێمی کوردستان لە ڕووی تەکنەلۆژیای چاپەوە گەیشتووەتە ئاستێک کە دەتوانێت تەواوی خواستی ناوخۆ و عێراقیش پڕ بکاتەوە، بە جۆرێک توانای چاپکردنی ئاڵایان هەیە بە قەبارەی 9 مەتر پانیی و 50 مەتر درێژیی. زۆرترین خواستیش لەسەر ئاڵای دەستیی، ئۆتۆمبێل و ئاڵای ڕیشەدارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاونیشتمانیان بە دیزاینی تایبەت و نووسینی دروشمەکانی وەک (کوردستان یەک پارچەیە)، (2+2=1) و (کوردستان وڵاتی هەمووانە) داوای چاپکردنی ئاڵاکان دەکەن. ئەم شەپۆلە گەنجانی باشووریشی گرتووەتەوە کە بە ئاڵاکانیانەوە چوونەتە ڕۆژئاوا و ئێستا ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی شارەوانیی قامیشلۆ و دەیان شوێنی گشتیی ئەو وڵاتە دەشەکێتەوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: 6,464 شوێنی چاپخانەی جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستان هەن لەو ژمارەیەش 201 چاپخانەی گەورەی پلە یەک بۆ کاری بڵاوکردنەوە تەرخان کراون، 18 چاپخانەی تایبەتمەند تەنها کاریان چاپکردنی ئاڵایە و خواستیش لەسەر چاپکردنی بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە.
باکگراوند: خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیی لە ڕۆژئاوا لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە دەستیان پێکردووە. ئەم جووڵەیە دوای پەرەسەندنی هێرشە سەربازییەکانی سوپای سووریا دێت بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان، کە وایکردووە کوردانی هەموو پارچەکان لەرێگەی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە پەیامی یەکگرتوویی و هاوسۆزیی ڕابگەیێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 چرکە لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 خولەک لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 24 چرکە لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 44 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان






