ئیلهام ئەحمەد لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئاڤا: تورکیا لە عەفرین و سەرێکانی دەکشێتەوە
- کوردستان
- 1 شوبات

ئاڤا نیوز
دوای مەزڵوم عەبدی، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان پێشوازی لە سوورەیا هەساری و تیمی ئاڤا میدیا کرد، سوپاس و دەستخۆشی لێکردن و وتی: ڕۆڵی ئاڤا میدیا لە بیر ناکەین لە پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و گەیاندنی دەنگیان.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی هەفتەیەک، سوورەیا هەساری و تیمێکی ئاڤا بۆ گەیاندنی دەنگی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بوون، لەلایەن هەریەک لە مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد پێشوازی کران، زانیاریی تایبەت و نەبیستراویان دا بە ئاڤا.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، باسی لە ڕووداو و پێشهاتەکانی ئەم دواییە کردووە، لەبارەی ڕێککەوتنەکە بە ئاڤای وت: ئێمە هەر لە سەرەتاوە گوتوومانە شەڕمان ناوێت، ئێستاش بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پارێزگاریکردن لە گەلەکەمان ئەم هەنگاوانەمان ناوە، لەگەڵ دیمەشق بەردەوام دەبین لە دانوستان.
سوورەیا هەساری لە ئیلهام ئەحمەدی پرسیوە پەیوەندی کورد و کورد (پەیەدە و ئەنەکەسە) لە ڕۆژئاوای کوردستان چۆنە و چۆن دەبێت؟ بە یەک وشە وەڵامی داوەتەوە و وتوویەتی یەکین، کار لەسەر ئەوە دەکەین.
ئیلهام ئەحمەد ئەمانەشی بۆ ئاڤا وت:
٠ خۆپیشاندان و پشتگیری و ناردنی هاوکاری لەلایەن کوردی باشووری کوردستان گڕ و تینیان بە ئێمە بەخشی، خرۆشانی باشوور و پارچەکانی تری کوردستان و کوردانی تاراوگە کاریگەری لەسەر ڕێکەوتنەکە هەبوو، ئەو یەکدەنگییەی لەسەر ڕۆژئاوا هەیە مێژووییە، دەبێتە سەرەتایەک کە خوانەخواستە لە هەر شوێنێکی کوردستان دووبارە ببێتەوە، هەموومان ئەم بەرپرسیارێتییەمان بۆ دروست بووە دەبێت هەڵوێست وەربگرین.
٠ هەموو عەشیرەتە عەرەبەکان لە دژی هەسەدە نەوەستاونەتەوە، تەنانەت ئەو عەشیرەتانەی هەڵگەڕانەوە کەمیش بوون، بەڵام ڕاگەیاندنی عەرەبی ئەم بابەتەی گەورە کردووە، میدیا عەرەبییەکان ڕۆڵێکی خراپیان گێڕا، لە بەرامبەردا ڕۆڵی سەرکردایەتی و خەڵکی هەرێمی کوردستان و میدیاکانیان زۆر باش بوو.
٠ دەنگۆیەکی زۆر هەبوو، هیچ کات و لە هیچ کۆبوونەوەیەک ئەمریکا داوای لە ئێمە نەکردووە شەڕی حەشدی شەعبی بکەین.
٠ چاوەڕوان دەکرێت تورکیا لە شارەکانی عەفرین و گرێسپی و سەرێکانی بکشێتەوە، ئێمەش وەک ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دیمەشق کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو شارانە و گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 12 خولەک لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 خولەک لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت



