
ئاڤا دیجیتاڵ
بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە ئامادەکارییەکان بۆ کشانەوەی سوپا و ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی سەنتەری شار بە پۆلیسی فیدراڵی، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووکی کرد. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، ئامادەکاری تەواو دەکەین و پاڵپشتی زۆر باشی هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک دەبین.
گرنگی هەواڵەکە: لە ساڵی 2003ـوە تاوەکو ساڵی 2017 دۆسیەی ئەمنیی کەرکووک بەدەستی پۆلیسەوە بوو، بەڵام دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 بۆ سەر شارەکە، دۆسیەکە رادەستی سوپا کرا و لەوکاتەوە دۆسیەی ئەمنییان لەدەستدایە، بەردەوامیش پێکهاتەکان و لایەنە کوردستانییەکان نیگەرانییان لەوبارەیەوە نیشانداوە، چەندجارێکیش گرژی لەنێوان سوپا و گەنجانی کورد ڕوویداوە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکە سەرەکی: عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، درەنگانی شەوی ڕابردوو 24-1-2024 بەمەبەستی ئامادەکاریکردن بۆ ڕادەستکردنی دۆسیەی ئەمنی پارێزگای کەرکووک بە پۆلیسی فیدراڵی، لە بەغداوە گەیشتە شارەکە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولئەمیر شممەری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی پۆلیس سەردانی کەرکووکی کردووە. گوتیشی: "لە داهاتوودا پۆلیسی کەرکووک دۆسیەی ئەمنی سەنتەری شار و قەزا و ناحیەکانی پێدەسپێردرێت، ئامادەکاری تەواو دەکەین و پاڵپشتی زۆر باشی هێزەکانی پۆلیسی کەرکووک دەبین".
زانیاری زیاتر: عەبدولئەمیر شممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق باسی بەشێک لە ئامادەکارییەکانی کرد و گوتی: لەلایەن ئیدارەی کەرکووک و لەنێو بازگە سەرەکییەکان کامێرای زیرەک دادەنرێت، هەروەها سۆناری ئۆتۆمبێلیش لە بازگەکان دادەنرێت، چونکە بازگەکانی کەرکووک گرنگییەکی زۆریان هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کەرکووک و پارێزگاکانی دیکەی هاوسنووری کەرکووک".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی کارنامەی کابینەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەبوو لە ماوەیەکی دیاریکراودا، سوپا و هێزە سەربازییەکان لەنێو شارەکان بکشێنەوە و پۆلیسی خۆجێیی لەجێگەیان دابندرێت. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیاش لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا لە کەرکووک دۆسیەکە ڕادەستی پۆلیس دەکرێت. ئەگەر دۆسیەکەش ڕادەستی پۆلیس بکرێت، سوپا دەچێتە دەرەوەی شار، واتە لە داقووق، دووبز و حەویجە جێگیر دەبێت.
باکگراوند: پێشتر سێ لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنرابوون، لیژنەی پڕچەککردن و پێداویستییەکانی چەک و تەقەمەنی بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی پۆلیسی کەرکووک چەند چەکی هەیە و چەندیان پێویستە، لیژنەی فریاکەوتن بۆ تاوتوێکردنی پێویستییەکانی پۆلیسی فریاکەوتن، لیژنەی تایبەت بە پۆلیسی نەهێشتنی تاوان. ئەو لیژنانە ڕاپۆرتێک بۆ فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیران ئامادە دەکەن، دواتر رەزامەندی دەدرێت بۆ گواستنەوەی دۆسیەی ئەمنی بۆ پۆلیس.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران





