
ئاڤا دیجیتاڵ
سوننەکان "بە نهێنی" کار لەسەر سەرکەوتنی بەربژێرەکانیان دەکەن و هیچیان ئامادەنین زانیاریی لەسەر هەنگاوەکانیان بدەن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ڕۆژی شەممە 27-01-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کار، یەکەم تەوەری کۆبوونەوەکە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە دەبێت. هەریەک لە سالم عیساوی لە هاوپەیمانیی سیادە و شەعلان کرەیم لە هاوپەیمانیی تەقەدووم دوو بەربژێری سەرەکین بۆ بردنەوەی پۆستەکە.
بەپێی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەگەر لە خولی یەکەمی دەنگدان پرسەکە یەکلایی نەبووەوە، لە خولی دووەم دوو لەو بەربژێرانەی زۆرترین دەنگیان هێناوە دەچنە کێبڕکێوە. لایەنە شیعەکان لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ پرۆسەکە دەستپێبکاتەوە و جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە. ئاڤا میدیا هەوڵیدا سەرنجی هاوپەیمانێتییەکان لەسەر ڕەوشی بەربژێرەکانیان بزانێت، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ لێدوانێک بدەن.
چی ڕوویدا: لە دوایین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە ڕۆژی 13-1-2023 بەڕێوەچوو، هیچ یەکێک لە بەربژێرەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن کە 166 دەنگ بوو.
لە خولی یەکەمی دەنگدان شەعلان کرەیم، بەربژێری هاوپەیمانیی تەقەدووم 152 دەنگی هێنا، سالم عیساوی، بەربژێری هاوپەیمانیی سیادە 97 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم 48 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنەکەی بۆخۆی یەکلایی کردەوە، هەروەها تەڵاڵ زوبێحی لە هاوپەیمانی حەسم یەک دەنگ، عامر عەبدولجەبار، کاندیدی سەربەخۆ 6 دەنگی بەدەستهێنان، 10 دەنگی پووچەڵیش هەبوون، بەمپێیە هیچ کام لە بەربژێرەکان 50+1ـی دەنگەکانیان بەدەستنەهێنا، بۆیە دەنگدان بۆ خولی دووەم دواخرا، لە خولی دووەمیش کە شەعلان کرەیم و سالم عیساوی چوونە کێبڕکێوە، دوای چەند کاتژمێرێک بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە دانیشتنەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
لێدوانی فەرمی: "ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی سیادە و هاوپەیمانیی تەقەدووم، بەچڕی کار لەسەر دەرچوونی بەربژێرەکانیان دەکەن، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە یەکێک لە شەعلان کرەیم و سالم عیساوی دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق". شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا میدیا گوت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئاڤا میدیا زانیویەتی، دوو تەوەر لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانیی تەقەدوم هەیە کە وادەکات چارەنووسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نادیاری بمێنێتەوە، یەکەمیان زیادکردنی بڕگەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەن بۆ دەستەی سەرۆکایەتی کە بەوهۆیەوە لە دانیشتنی ڕابردوو گەڕی دووەمی دەنگدان نەکرا و دانیشتن هەڵگیرا، ئێستاش لە بەرامبەر دەنگدان بە شەعلان کرەیم، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای پارێزگاری بەغدا لە هاوپەیمانیی تەقەدووم دەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە دوایین دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگۆی ئەوە هەبوو لەنێو کافتریای ئەنجوومەن کڕین و فرۆشتن بە دەنگەکان کرابێت، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک دەستبەکار بووە و ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەکەش کە کوردە بە ئاڤا میدیای گوت: "بەدواداچوونی ورد دەکەین". زیاتر گوتیشی: "هەفتەی داهاتوو لیژنەکە کۆبوونەوە دەکات، لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی کڕین و فرۆشتنی دەنگی ئەندامی ئەنجوومەن لە بەرژەوەندیی بەربژێرەکان دەکرێت، دواتر دەرەنجامەکەی ئاشکرا دەکەین".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو




