
جووتیارێكی هەرێمی كوردستان- وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق نرخی وەرگرتنی گەنمی بۆ هەر تۆنێک دیاری کرد و لە وەرزی ئایندەشدا ئەو زەوییانەی بە سیستمی ئاودێریی مۆدێرن دەچێنرێن، نرخی باشتریان پێ دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی عێراق نرخی وەرگرتنی یەک تۆن گەنمی بە 850 هەزار دینار دیاری دەکات، لە وەرزی ئایندەشدا نرخی ئیمتیاز بۆ ئەو زەویانە دەبێت کە بە سیستمی ئاودێریی مۆدێرن دەچێنرێن.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد كاميل ــ بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: بە هەمان ئەو نرخە گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستانیش وەردەگیرێت، بەڵام جارێ تەنها گەنم لە شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق وەردەگیرێت و هێشتا لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ نەکردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بە پێی ڕووپێوی سەتەلایتی، لە هەرێمی کوردستان دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆنم بە گەنم چێنراوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمەکەی نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز پێشتر ئەوەی ئاشكرا كرد بڕیارە دوای جەژن شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆ ببێتەوە، بە ئامانجی وەرگرتنی سەرجەم گەنمی جووتیاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
وادەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەئەگەری 99%
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد شەهاب بۆ ئاڤا: بەم زووانە حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 14 کەس بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان