
دیمەنی وتاری عەممار حەکیم
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی داوا دەکات حکومەتی نوێی عێراق لە ماوەی دەستووری خۆیدا پێکبهێنرێت و چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەت بێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، عەممار حەکیم بەشداریی مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی محەممەد باقر حەکیمی مامی کرد و بەو بۆنەیەوە گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چالاکانە بە هاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە کار دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت و داوای کرد کە حکومەتی نوێ بخرێتە بەر تاقیکردنەوەیەکی 100 ڕۆژەی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی کارنامەکەی.
پەیامی فەرمی: عەممار حەکیم داوای کرد پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و ڕێز لە ماوە دەستوورییەکان بگیرێت، دووپاتی کردەوە، "سەرۆکی حکومەتێکمان دەوێت بزانێت چی دەوێت و بەرنامەیەکی ڕوونی هەبێت هاوکات توانای جێبەجێکردنی هەبێت و دەبێت حکومەتی نوێ "تاقیکردنەوەی 100 ڕۆژە" بکات نەک کاری میدیایی، نە نمایشێکی سیاسی، بەڵکو تاقیکردنەوەی ڕژد و بەرپرسیارێتی، لە 100 ڕۆژی یەکەمدا پلانی خزمەتگوزاری بەپەلەی هەبێت دەربارەی کارەبا، قەیرانی دارایی، ئاو، کشتوکاڵ، بێکاریی گەنجان، نەخۆشخانە و دەرمان، قوتابخانەکان و کەرتی پەروەردە و پرسی گەندەڵی کە چۆن ئەوەی مێروولە دار دەخوات ئاوا بودجەی وڵات دەخوات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: حەکیم ڕاگەیاند: پێویستە بە چاوی هاوسەنگی سەیری ناوخۆ و دۆخی دەوروبەر بکەین و کێشەکان دەستنیشان بکەین بۆیەش پێویستە چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەت بێت بەپێی دەستوور و بانگخوازەکانی مەرجەعیەتی باڵا بۆ ئەوەی یاسا لەسەرووی هەمووانەوە بێت، یاسایەک کە دەبێت بە ئیرادەی عێراقییەکان جێبەجێ بکرێت نەک دەستوەردانی دەرەکی، چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت ڕەتدەکەینەوە هەروەها قبوڵی ناکەین ئەم بابەتە بۆ گوشارکردنە سەر ئێمە و برایانمان بەکار بهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






