
ئاڤا دیجیتاڵ
دەستەی دەستپاکی عێراق بەهەدەردانێکی دیکەی پارەی لە یەکێک لە پارێزگانی عێراق ئاشکراکرد، ئەو دەستەیە دەڵێت "بۆ دیواری شاری پیشەسازیی ناسریە 103 ملیار دینار زیاتر لە پێویستی تێچووەکە بەهەدەر دراوە".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 25-1-2024، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند جیاوازی پارەی پڕۆژەیەکیان ئاشکرا کردووە کە بەهای (103) ملیار دینار بووە و لە سەرووی تێچووی پڕۆژەیەک بووە لە پارێزگای زیقار.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: "تیمێک لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی پارێزگای زیقار پێکهێنرابوو، لە بەشی شاری پیشەسازی لە ناسڕییە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون و وردبینیکردن بۆ پڕۆژەی دروستکردنی دیواری شارە پیشەسازییەکە، ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە 167 ملیار و 644 ملیۆن و 805 هەزار و 531 دینار، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە خەرجکراوە، لە کاتێکدا تێچووی خەمڵێنراوەکەی تەنها 64 ملیار و 3 ملیۆن و 809 هەزار و 890 دیناربووە".
زانیاری زیاتر: لە وردبینی و لێکۆڵینەوە لە ژمارە بانکیەکاندا دەرکەوتووە کە کۆمپانیای جێبەجێکار 103 ملیار و 640 ملیۆن و 995 هەزار و 641 دینار زیاتر لە پێویستی تێچووی پڕۆژەکەی لەبانکی ڕافیدەین ڕاکێشاوە و ئەو پارەیەی وەرگرتووە.
ئەوەی پێویستە بزانیت: پڕۆژەی ستراتیژی شاری پیشەسازی زیقار لەسەر ڕووبەری دوو هەزار دۆنم دروست دەکرێت و بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیی و ئابووریەکان دادەنرێت، پڕۆژەکە بە دوو قۆناغ لەسەر ڕووبەری دوو هەزار دۆنم دروست دەکرێت، پێکهاتووە لە (باڵەخانەی نیشتەجێبوون، بنکەی تەندروستی، بنکەیەکی پۆلیس، شوێنی پشوودان، مۆڵ، حەوشەی عەمبارکردن و دانانی بار، کارگەی پیشەسازیی سووک و مامناوەند و وێستگەیەکی کارەبا و بینای خزمەتگوزاری گشتی).
باکگراوند: بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2022 لە نێو 184 وڵاتی جیهاندا عێراق پلەی 157 گرتووە لە گەندەڵیدا و گەندەڵیی ڕۆچووەتە ناو هەموو جومگەیەکی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ئامارەکان لە ساڵانی 2003 بۆ 2015 ڕێژەی داهاتی عێراق 850 ملیار دۆلار بووە و بڕی 450 ملیار دۆلاری بە شێوەی گەندەڵی بەهەدەر دراوە، هاوکات نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 ملیارەها دۆلار بەهەدەر دراوە بۆ هەزاران پرۆژە، کە زۆربەیان جێبەجێ نەکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی شاری سلێمانی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە لەندەن کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بۆ ئۆکراینا: با پیاوە گەنجەکانتان نەیەن بۆ وڵاتەکەمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە بۆ خەڵکی شاری سلێمانی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە لەندەن کرایەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا بۆ ئۆکراینا: با پیاوە گەنجەکانتان نەیەن بۆ وڵاتەکەمان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری کابینەی پێشوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەرنەچوو





