
گرافیكی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای باغی شەقڵاوە ڕوونکردنەوە لەبارەی مامەڵەی چەند هاوڵاتییەک دەدات کە دەڵێن "نزیکەی 35 ملیۆن دۆلاریان لای کۆمپانیاکەیە و دەستی دەستییان پێدەکرێت"، بە گوتەی کۆمپانیاکە ئەو هاوڵاتییانە مامەڵەیان لەگەڵ لقێک کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نووسینگەی سەرۆکوەزیران بارزانی ، لێژنەیەکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە؛ وەزارەتی ناوخۆ، دەستەی وەبەرهێنان، پارێزگای هەولێر و ئەنجوومەنی دادوەری پێکهێناوە، قسە لەگەڵ باغی شەقڵاوە و ئەنجوومەنی مافخوراوان کراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار محەممەد سابیر، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای باغی شەقڵاوە گوتی:" کاری کۆمپانیای شەقڵاوە تەنیا نێوەندگیرییە، بەشێک لە هاوڵاتییان مامەڵەیان لەگەڵ لقێک کردووە و لەم لقە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆیان ئەو کارەیان کردووە و ئێمەش وەک کارگێڕی کۆمپانیا ئاگادار نین جگە لەوەی بەویستی خۆیان و بەمەبەستی قازانجی زیاتر بەردەوامییان بەو کارە داوە و موڵکەکانیان خستووەتە سەر ناوی دوو کارمەندە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: زۆراب جەلیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی مافخوراوان بە ئاڤا نیوزی گوت: "متمانەی تەواومان بە لیژنەی سەرۆکوەزیران بارزانی هەیە، دڵنیایین لەوەی حکومەت خەمخۆری خەڵکە و پارێزگاری مافەکانمانە با لیژنەکە بڕیار بدات حەق بە کێیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پشتگیری ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
پاکستان و ئەفغانستان لە قەتەر کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دەرکەوتووە هەشت کەسایەتیی بەناوبانگی تورکیا ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا فێستیڤاڵی پاییزەی پیرمام لە بەنداوی گۆمەسپان بەڕێوەدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
منارە و مزگەوتێکی دێرینی دهۆک سەرنجی گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
"کاتی هالۆوین" لە پایتەختی پۆڵەندا بەڕێوەچوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
17 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرجی ھەسەدە لەبارەی تێکەڵبوونیان لەگەڵ سوپای سووریا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری لە خانەقین ساز دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كرماشان سزای 20 ساڵ بەندكردن بەسەر هەشت چالاكوانی كورد دەسەپێنرێت