
ژمارەیەک لە خۆپێشاندەرانی فەڵەستینی لەبەردەم زانکۆی کۆڵۆمبیا - ئەی پی
ئاڤا نیوز
لە چەندین زانكۆی ئەمریكا خۆپیشاندان دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بەڕێوە دەچێت، ئێران دەڵێت، خۆپیشاندانەكان سەركوت دەكرێن و ئەمەش پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە.
وێنە گەورەكە: لە حەوت زانكۆی ئەمریكا خۆپێشاندان بۆ پشتیوانی لە كەرتی غەززە بەڕێوە دەچێت، تاوەکو ئێستا 275 كەس دەستگیركراون و دەیان خۆپێشاندەریش برینداركراون، ئێران دەڵێت، ئەمە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤە و پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا سزابدرێن.
لێدوانی فەرمی: ناسر كەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی: ”حكومەتی ئەمریكا بە كردەوە مافەكانی مرۆڤ پێشێل دەكات و بنەماكانی دیموكراسی پێشێل دەكات، لەكاتێكدا خۆیان بە وڵاتێكی دیموكراسی دەزانن، بە هیچ شێوەیەک ئەو ڕەفتارە تووندوتیژانەی سەرباز و پۆلیس قبووڵ ناکەین كە قوتابییان دەكاتە ئامانج".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پاریس، لەندەن، تەلئەڤیڤ، واشنتن، نیویۆرک، نیوجێرسی، فیلادلفیا و چەندین شاری دیكەی ئەمریكا خۆپێشاندان دژی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە بەڕێوە دەچێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا چەواشەکاریی میدیا عەرەبییەکان بەدرۆ دەخاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژیان بۆ حەسەکە و قامیشلۆ دەگەڕێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم