
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای سەردانەکەی شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆ لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جارێکی دیکە هەڵبژاردن دوادەخرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، کۆمیسیۆنیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیاری کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوز لەبارەی ئەوەی ئایا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوادەخرێت؟ ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی: "بەڵێ هەڵبژاردن دوادەخرێت، بەڵام ماوەکەی چەندە و بۆ کەی دوادەخرێت بڕیاری لێنەدراوە".
هۆکارە زانراوەکان: پارتی و زیاتر لە 10 لایەنی سیاسیی پێکهاتەکان، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کورسیی پێکهاتەکان، شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و کێشەی پەنجەمۆری دەنگدەران ئامادە نین بەم شێوازەی ئێستا بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئایدن مهعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان ڕایگهیاند، لەگەڵ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن، "ئێمە گهشبینین كه پرسی كۆتاكان له پهرلهمانی كوردستان چارهسهر بكرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق؛ زەنگی چوونەژوورە بۆ پەرلەمانتاران لێدرا
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد شەرع
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات





