وەزارەتی كارەبا: لە 24 كاتژمێری ئایندەدا سێ وێستگەی كارەبا دەكەونە كار
- کوردستان
- 2024-05-01

وێستگەیەكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان- وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ئایندەدا سێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەكەونەكار.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی رۆژی سێشەممە هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد و پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرز بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕی 270ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان، لە 24 کاتژمێری ئایندەدا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار. وەزارەتی كارەبا وادەڵێت.
باکگراوند: ئێوارەی هەینیی ڕابردوو ، یەکێک لە کۆگەکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێلگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.
وێنە گەورەكە: كێڵگەی غازی كۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، لەو بڕە دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی كوردستان و ئەوەشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی كەركووك و مووسڵ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێڕاقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا





