
دروێنەی گەنم لە هەرێمی كوردستان- سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر دەڵێت، ئەگەر باران بەم شێوەیە بەردەوام بێت زیان بەو زەوییانە دەگەیێنێت كە بە گەنم چێنراون و لە قۆناغی دروێنەدان.
وێنە گەورەکە: لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، بەتایبەتی ئەمڕۆ چوارشەممە 1-5-2024، بارانێکی زۆر لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باری.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید، بەرێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: زۆری ڕێژەی باران بارین زیانی بۆ گەنم دەبێت بەتایبەت ئەو زەوییانەی بە گەنم چێنراون و سەرووی 50%یان زەرد بووە.
گۆشەیەكی دیكە: بە پێچەوانەوە سوودی بۆ ئەو زەوییانە هەیە كە چێنراون بە گەنم و هێشتا زەرد نەبوون و نەگیشتوونەتە قۆناغی دروێنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەر ڕێژەی باران بارین لە کاتژمێرێکدا بگات بە سەرووی 30 ملیم ئەوە زیانێکی زۆر بە گەنم دەگات. هێمن سەید وادەڵێت.
لە لایەکی دیکەوە: ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: هەموو ئامادەکارییەک کراوە و بەشێک لە بەنداوەکان توانای گلدانەوەی ئاوی زیاتریان هەیە، بۆیە ئەم بارانە سوودی دەبێت بۆ بەنداوەکان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا






