
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، نیەتی باش ھەیە بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکرێن.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لێکتێگەیشتنی باش لەسەر بودجە و مووچە ھەیە، ھەردوو حکومەت ھەوڵ دەدەن ھەنگاو بنێن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، کێشەکانیش زیاتر تەکنیکین".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دواکەوتنی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، ناکرێت ھەموو مانگێک بۆ مووچە وەزارەتی دارایی عێراق کێشەی تەکنیکی دروست بکات، پێویستە کۆتایی بەو کێشانە بێت و چیدی گرفت دروست نەکرێت.
ئەمەش بزانە: بڕیارە لە 09-05-2024، پشووی یاسادانان دەست پێ بکات و ئەگەر خشتەی بودجە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ھەموارکردنەوە بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران، کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






