ئینستیتیوتی ئەنجوومەنی ئەتڵەسیی ئەمریکا: مەترسیدارە ئەنقەرە لە پای پاڵپشتیی بەغدا هەولێر پشتگوێ بخات
- کوردستان
- 2024-05-05

گرافدیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پەیمانگایەکی ئەمریکی، خوێندنەوەیەکی بۆ سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و هاوکاریی ستراتیژی لە بوارەکانی وزە، بازرگانی و ئاسایش کردەوە کە پەیوەستە بە نەمانی متمانەی بەغدا و ئەنقەرە بە ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: ناونیشانی ڕاپۆرتەکەی ئینستیتیوتی ئەنجوومەنی ئەتڵەسیی ئەمریکا، "بای مامناوەند بە سەر میزۆپۆتامیا یا تەنها هەوای گەرم؟"ـە. لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە نزیکبوونەوەی بەرژەوەندییەکانی ئەنقەرە و بەغدا و کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکانی لەسەر هەرێمی کوردستان کراوە.
بۆچی گرنگە؟ ڕاپۆرتی ئینستیتیوتەکە ئاماژەی بە "سنوورداری و مەترسی"ـی پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق کردووە، "سنوورداری" لە توانای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە و "مەترسی"ـی پشتگوێخستنی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیە، "چونکە پەیوەندییە نزیکەکانی ئەنقەرە و هەولێر سوودێکی گەورەی ئابووری و ئەمنی بۆ هەردوولا هەیە".
هۆکارە زانراوەکان: لە ڕاپۆرتەکەدا خراپیی پەیوەندییەکانی دە ساڵی ڕابردووی عێراق و تورکیا، بۆ شەڕی یاسایی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئۆپەراسیۆنە سەربازیی تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و ناکۆکی ئاو، گەڕێنراوەتەوە.
شێوازی جێبەجێکردن: ڕاپۆرتەکە ڕوونی کردووەتەوە "بەغدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاریی دارایی هێشتا پشت بە واشنتن دەبەستێت، ئەگەرچی داوای دەرچوونی هێزەکانیشی دەکات. سوودانیش هەرچەندە ناچارە لەسەر سیاسەت و ئاسایشی وڵاتەکەی مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات، بەڵام هەوڵی هاوسەنگی و سنووردارکردنیشی دەدات و لە لایەکی ترەوە کار بۆ ستراتیژیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەکات.
بابەتە ستارتیژییەکان: ڕاپۆرتەکە باسی گرنگیی "ڕێگەی گەشەپێدان" وەک توخمێکی ئابووری و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان عێراق و تورکیا دەکات کە ئەگەر لێهاتووانە مامەڵە بکرێت سەقامگیری بێوێنە دروست دەکات، بەڵام کەمبوونەوەی متمانە بە ئەمریکا، هاندەرێکی گەورەیە لە هاوکاریی زیاتری تورکیا و عێراق هەرچەندە ئەمریکا پاڵپشتی پڕۆژەکە دەکات.
سنوور و مەترسییەکان: لە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە ڕێککەوتنی بەغدا و ئەنقەرە کراوە لەسەر ڕۆڵی تێکدەرانەی پەکەکە لەسەر پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان. هەروەها ستایشی بەرپرسان و شارەزایان و ڕووماڵی میدیا کوردییەکانیش دەکات سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆغان و پێداگریش لە پاراستنی پەیوەندییە نزیکەکانی ئەنقەرە و هەولێر و بەغدا کراوەتەوە، لەوەی دەبێت هەرێمی کوردستان سوود لەو پەیوەندییانە وەربگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت






