
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوایین مۆڵەت دەداتە لایەنەکانی کەرکووک بۆ ئەوەی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕێک بکەون، ئەگەرنا خۆی کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕێکنەکەوتنی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار، خەریکە پێدەنێتە قۆناغێکی قوورسەوە کە بەدڵی لایەنە براوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکە نییە.
لێدوانە فەرمییەکان: عەزام حەمدانی، ئەندام لە هاوپەیمانی عەزم بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "ڕەنگە دەستوەردانی حکومەتی ناوەندی ڕووبدات بەدەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئیدارەدانی ئەم پارێزگایە، لەوانەشە وەکو فشارێک بێت بۆ هێزە سیاسییەکان بۆ ئەوەی بە زوویی پارێزگارێک هەڵبژێرن".
لەلایەکی دیکەوە: قەحتان وەنداوی، لێپرسراوی لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی پێیوایە چارەسەر بۆ دابەشکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئەوەیە "بەشێوەی خوول لە نێوان نەتەوەکان" بێت و دەڵێت: "ئێمەش وەکو تورکمان مافمان هەیە ئەو پۆستە وەربگرین".
زانیاریی تایبەت: سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێتو لە کۆبوونەوەی ئایندە لەسەر پۆستی پارێزگار نەگەنە ڕێککەوتن، ئەوا خۆی کەسێک دادەنێت. ئەو کەسەش عەرەبێکی شیعە مەزهەبە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوتریت: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "قسەی سەرەتاو کۆتاییمان ڕێککەوتنێکە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەکانی لەسەر بێت". هاوکات گەیلان قادر، پەرلەمانتاری یەکێتی لە عێراق ڕایگەیاند: "یەکێتی دەیەوێت لە ڕێی ئەندامانی خۆیەوە لە پەرلەمانی عیراق ڕێگر بێت لە دانانی کەسێک لەلایەن سەرۆکوەزیران".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت





