
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
ئەمشەو بازاڕی قەیسەری هەولێر ئاگری تێبەربوو و نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند تا ئاگرەکە لە لایەن هێزەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.
لێدوانی تایبەت: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری بە ئاڤا نیوزی گوت: "خودایە هەولێر بپارێزیت؛ پارێزگاری هەولێرمان دڵنیا کردووەتەوە، وەک پارێزگای سلێمانی ئامادەی هەموو هاوکاری، بەشداریی و هەماهەنگییەکین".
لێدوانی فەرمی: پارێزگاری هەولێر گوتی: "جەنابی سەرۆکوەزیران بارزانی بەردەوام لەسەر هێڵ بوو و نیگەران بوو لەو ڕووداوە و هەموومانی ڕاسپارد بە هەر شێوەیەک بووە نەهێڵین زەرەرێکی زۆر بەر دووکانداران بکەوێت". ئومێد خۆشناو باسیشی لەوە کرد کە زۆربەی بەرپرسانی حکومی و وەزیرەکان و پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان لەسەر هێڵ بوون و هاوخەمی و ئامادەیی خۆشیان دەربڕیوە، بۆیە "لێرەوە سوپاسیان دەکەین".
زانیاری زیاتر: پارێزگاری هەولێر باسی لەوەش کرد: چەند خوولەک بەر لە ئێستا بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی لە نێو دووکانە ئاگرگرتووەکان هاتە دەرەوە و گوتی "ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە" و لە ماوەیەکی نزیکدا جەردی هەموو خەسارەکان دەکەین و هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە ڕادەگەیەنین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت





