
سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی کوردستان تەنیا چوار هەزار و 685 کەس مافی بەشدارییان لە حەجی ئەمساڵدا هەیە، بەڵام زیاتر لە 15 هەزار کەس بە ڤیزەی یەکساڵی و بەبێ مۆڵەت چوونەتە سعودیە و حەج دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەید عەبدوڵا محەممەد، خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاکانی بواری حەج و عەمرەیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە تەنیا لە ڕێگەی کۆمپانیاکەی خۆیەوە نزیکەی 8 هەزار ڤیزە وەرگیراوە، کە لە نێویاندا ڤیزەی یەکساڵی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت "بە هیچ جۆرێک ناتوانین بەرپرسیارێتی ئەو حاجیانە لەئەستۆ بگرین کە ڤیزەکەیان هی حەج نییە".
زانیاریی زیاتر: د. عومەر مرۆ، ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان دەڵێت: ناتوانین بە حەجی ئەو کەسانە بڵێین حەرامە، بەڵکو تەنیا ناڕێکی و ناپەسەندی لە ڕێکارەکانیان هەیە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە پێی ڕێکارەکانی حکومەتی سعودیە لە دوای 18-05-2024 ڕێگە بە هەڵگرانی ڤیزەکانی جیاواز لە حەج نادرێت، هەرکەسێک لە دوای ڕێکەوتی 02-06- 2024 لەناو خاکی سعودیە بگیرێت و ڤیزەی حەجی نەبێت، سزای تووند چاوەڕێی دەکات کە بریتییە لە:
- ـ پێبژاردن بە 10 هەزار ڕیاڵی سعودی کە دەکاتە نزیکەی 3 هەزار دۆلاری ئەمریکی
ـ بەندکردن بۆ ماوەیەک کە کەمتر نەبێت لە 6 مانگ
ـ ڕێگەنەدان بە چوونە ناو خاکی سعودییە بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە 10 ساڵ
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم زانیارییانە و وردەکاریی زیاتر لەناو بەرنامەیەکی کاروان ڕەحمان باس کراوە کە کاتژمێر 09:00ـی شەوی پێنجشەممە ڕێککەوتی 16-05-2024 لە ئاڤا نیوز بڵاو دەکرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت