
ساتی تێکدانی ئەو زەوییانە کە بە ئاوی قورس ئاو دەدران
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، چوار پارچە زەوی داچێنراو بە سەوزەیان تێکدا، کە لەسەر زەوییەکانی شارەوانی کرابوون و بە ئاوی قورس ئاو دەدران.
وێنە گەورەکە: لەسەر ڕێڕەوی ئاوەڕۆی هەولێر چەندین کێڵگەی بەرهەمهێنانی سەوزە هەن و بەو ئاوەڕۆیە ئاو دەدرێن کە پاشماوەی ئاوی قورسی ماڵانە، بەشی زۆریان دەکەونە ڕۆژئاوای شاری هەولێر، بەدیاریکراوی ڕێگای نێوان مووسڵ و کەرکووک جگە لە هەولێر لە چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستانیش هەمان حاڵەت هەیە بەڵام بە ڕێژە و ژمارەی كەمتر.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "تیمەکانمان بەردەوام دەبن لە تێکدانی ئەو زەوییانەیە، هەر کەسێکیش لەسەر ئەم کارە بگیرێت ڕادەستی یاسا دەکرێت، تاوەکو ئێستا 19 کەس لەسەر ئاودانی سەوزە بە ئاوی قورس دەستگیر کراون."
باکگراوند: لەماوەی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چوار بڕیاری تایبەت بە پاكڕاگرتنی ژینگەی دا و یەكێك لە بڕیارەكان بریتییە لە ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






