
سەڵاحەدین دەمیرتاش:وێنە:میدیای تورکیا
ئاڤا نیوز
سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، دوای ئەوەی بە بریاری دادگە، سزای 42 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، دەڵێت "چۆک دا نادەین".
لێدوانی فەرمی: سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ کەناڵی تی 24 گوتی: "لە کاتێکدا ئێمە بە هەموو هێزمان بۆ گەل بەرەنگار دەبینەوە، ئیرادەی خۆمان لە گەلەکەمان وەردەگرین.
زانیاریی زیاتر: دەمیرتاش داوای کرد "کەس بۆ ئەو نیگەران نەبێت، لەبەر ئەوەی نە مل کەچ دەبن و نە چۆک دادەدەن".
ئەوەی پێویستە: دەمیرتاش لەبەردەم دادگە ئامادە نەبوو لە تەلەفزیۆن سەیری بڕیارەکەی کردووە، گوتبووی "دەرفەتتان پێ نادەم بڕیارەکە لەبەردەم خۆم بخوێننەوە".
وێنە گەورەکە: دادگەی باڵای ژمارە 22 ی تاوانەکانی ئەنقەرە، بە تۆمەتی یارمەتیدان بۆ تێکدانی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی دەوڵەت چوار ساڵ و شەش مانگ، بە تاوانی هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوان دوو ساڵ و شەش مانگ، لەسەر وتارەکەی نەورۆزی یەک ساڵ و شەش مانگ، مانگێک بۆ هاندانی خەڵک بۆ سەرپێچیکردن لە یاسا، بە گشتی 42 ساڵ سزای زیندانی بەسەر دەمیرتاش دا سەپاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت






