
هێلیکۆپتەرێکی تێکشکاو
ئاڤا نیوز
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکان بەردەوام کارەساتی گەورەی لێکەوتووەتەوە، کە هەزاران کەسی ئاسایی تێدا گیانیان لەدەستداوە، سەرکردەی وڵاتان و کەسایەتییە باڵاکان بێبەری نەبوون لەم جۆرە ڕووداوانە.
وێنە گەورەکە: مێژوو پێمان دەڵێت، لانیکەم 18 سەرۆک دەوڵەت لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا گیانیان لەدەستداوە، یەکێک لەوانە سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، عەبدولسەلام عارف بوو، کە لە 13 نیسانی 1966 لە ڕووداوێکی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەدا گیانی لەدەستدا.
زانیاریی زیاتر: دیارترین سەرکردەکان، زیا ئەلحەق سەرۆکی پاکستان بوو، کە لە 17-8-1988 گیانی لەدەستدا، داگ هامارسکیۆڵد، سکرتێری گشتیی سویدی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 18-9-1981 بەهەمان شێوە لە ڕووداوێکی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکدا لە شاری ڕۆدێزیا گیانی لەدەست دا.
درێژەی ڕاپۆرتەکە..
لە دەوڵەتە عەرەبییەکان
دیارترین کەسایەتییە عەرەبییەکان کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەدا کوژراون، ڕەشید کەرەمی سەرۆکوەزیرانی لوبنان بوو کە لە 1ی حوزەیرانی 1987دا کوژرا.
دوایین سەرکردەی ڕووسی
سەرۆکی گرووپی سەربازی تایبەتی ڕووسی ڤاگنەر، یڤگینی پریگۆژین، لە 23ی ئابی 2023 لە کاتی گەشتێکی نێوان مۆسکۆ و سانت پترسبۆرگ، بەهۆی ڕووداوێکی فڕۆکەوە گیانی لەدەستدا.
سەرکردەکانی ڕۆژئاوا
• ڕامۆن ماگسایسای سەرۆکی فلیپین لە 17 ئاداری 1957 کوژرا.
• نێریۆ ڕامۆس سەرۆکی بەڕازیل لە 16 حوزەیرانی 1958 کوژرا.
• هومبێرتۆ دی ئێلینکار کاستێلۆ برانکۆ، سەرۆکی بەڕازیل لە 18ی تەمموزی 1967کوژرا.
• ڕێنی بارینتۆس، سەرۆکی بۆلیڤیا لە 27ی نیسانی 1969 کوژرا.
• جەیمی ڕۆلدۆس ئەگویلێرا، سەرۆکی ئیکوادۆر لە 24ی ئایاری 1981 کوژرا.
• سامۆرا ماچێل، سەرۆکی مۆزەمبیق لە 19ی تشرینی یەکەمی 1986 کوژرا.
• جوڤێنال هابیاریمانا، سەرۆکی ڕواندا، لە 6ی نیسانی 1994 کوژرا.
• سیپریان نتاریامیرا، سەرۆکی وڵاتی بوروندی لە 6ی نیسانی 1994 کوژرا.
• بۆریس ترایکۆڤسکی، سەرۆکی مەقدۆنیا لە 26ی شوباتی 2004 کوژرا.
• لێچ کاچینسکی، سەرۆکی پۆڵەندا لە 10ی نیسانی 2010 کوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ بڕیار بەدەستانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕوو لە دهۆک دەکەن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
لەسەر داوای ترەمپ شازادەی جێنشینی سعوودیە دەچێتە ئەمریکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە دهۆکە و بەشداریی لە کۆڕبەندی مێپس 2025 دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک






