سوودانی لە دهۆکە و بەشداریی لە کۆڕبەندی مێپس 2025 دەکات

شەیری بکە لە:
سوودانی لە دهۆکە و بەشداریی لە کۆڕبەندی مێپس 2025 دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ و دواتر بەرەو پارێزگای دهۆک بەڕێ کەوت بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی "مێپس" لەو پارێزگایە.

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیی لە 25 وڵاتی جیهانەوە، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'مێپس' لە دهۆک بەڕێوەبچێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سوودانی ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی موسڵ، لەوێشەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستMEPS 2025، کە لەلایەن زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ڕێکخراوە بەڕێ کەوتووە.

زانیاریی زیاتر: لە کۆڕبەندەکەی ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق و چەندین بەرپرسی دیکەی ناوخۆ و دەرەوە وتاریان دەبێت.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ