شاخەوان عەبدوڵڵا هۆکاری کەمکردنەوەی دەنگی کورد لە کەرکووک ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا هۆکاری کەمکردنەوەی دەنگی کورد لە کەرکووک ئاشکرا دەکات

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

کاندیدی دەرچووی پارتی لە کەرکووک وەڵامی سەرپەرشتیاری كەركووك - سەڵاحەددینی یەكێتی دەداتەوە، کە ئەمەی دووەمیان باسی لەوەکردووە کە پارتی دەنگی بە کاندیدی کۆتا داوە بۆیە کورسییەکی کەمکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ڕاگەیاند، کورد لە کەرکووک خاوەنی 5 کورسییە، چوار بۆ یەکێتی و یەک بۆ پارتی، کورسی کۆتاش بۆ کاندیدی کریستیانی نزیک لە پارتی چووە.

پەیامی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کاندیدی دەرچووی پارتی لە کەرکووک، لە پەیامەکەی کە بۆ ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركووك-سەڵاحەدینی یەكێتی؛ ڕەتیدەکاتەوە پارتی دەنگی بە کۆتای کریستیان لە کەرکووک دابێت و دەڵێت، "بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووکی کۆمیسیون لەحیزبەکەی خۆتە و سەرۆکی کۆمسیونی عێراقیش بەهەمان شێوە لە یەکێتین فەرموو شریتی دەنگدەرانی کەرکوک بڵاوبکەنەوە بزانم کام دەنگدەری کەرکووک دەنگی بەکۆتایی مەسیحی داوە."

دەشڵێت، "ئەگەر پارتییەکانی کەرکووک دەنگیان بە کۆتای مەسیحی بدایا، دەبوو دەنگی پارتی کەم بکات نەک زیادبکات بە نزیکەی 10 هەزار دەنگ، ئەگەر لە شوێنێکی دیکەش دەنگ بەو کاندیدە درابێت شایەنی سوپاسگوزارییە، چونکە کورسی کۆتایی مەسیحی لەژێر دەستی ڕەیان کلدانی دژە کورد دەرهێنا، دیارە نیگەرانییەکانی ئاسۆ مامەند ئەوەیە کە ڕەیان شکستی هێناوە نەک ئەوەی کورسی کورد کەمی کردبێت."

لە بەشێکی پەیامەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، هۆکاری سەرەکی نەگەڕانەوەی خەڵک بەڕێژەیەکی زۆر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ماوەی 4 مانگە ڕەزامەندیمان هێناوە لە بەغداوە زەوی دابەش بکرێت بەسەر ئەو خێزانانەی ماددەی 140 یان کردوەو 80٪ ی ئەو خەڵکەش ئەوانەن کە لە هەولێر و سلێمانین و لەسەردەمی بەعس تەرحیل کراون، بەڵام یەک پارچە زەویتان دابەش نەکرد، ئەگەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بوایە، دەیان جار ئیفراز دەکرا و دەدرایە وەبەرهێنەران، چونکە سوودی بۆ خۆیان هەبوو."

دیوێکی دیکەی پەیامەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا، سەبارەت دەنگەکانی حەویجەیە کە حیزبی تەقەدووم لە داخستنی وێستگەکان تاوەکو ڕۆژی دواتر 20 هەزار دەنگی زیادیکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کورسی سێیەم لەسەر حیسابی کورسی دووەمی پارتی بەدەستبهێنن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ