
دیداری شازادەی جێنشینی سعوودییە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، لە وەڵامی بانگهێشتنامەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەرەو ئەمریکا بەڕێ کەوت، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە، ئەمڕۆ سەردانێکی فەرمی بۆ ئەمریکا دەستپێدەکات، چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆکانی سعوودیە و ئەمریکا باس لە پەیوەندییەکان و پرسە هاوبەشەکان بکەن
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ترەمپ لە بارەی سەردانەکەوە دەڵێت، ئەم سەردانە کۆبوونەوەیەک زیاترە، ئێمە ڕێز لە شانشینی سعوودیە و شازادەی جێنشین دەگرین.
بۆچی گرنگە: لە خولی دووەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا ئەمە یەکەمین سەردانی شازادەی جێنشینی سعوودیە بۆ واشنتن، ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی ئایاری 2025، ترەمپ وەک یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵات سەردانی ڕیازی سعودیەی کرد چەندین ڕێککەوتنامەی گرانبەهای واژۆ کرد.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی چوارشەممە، ترەمپ و بن سەلمان سەرۆکایەتی کۆڕبەندی بازرگانی سعوودی-ئەمریکی کە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی هەلومەرجەکانی وەبەرهێنان لە کەرتەکانی وزە، تەکنەلۆجیا، خزمەتگوزارییە داراییەکان، چاودێری تەندروستی و پەروەردە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






