
مەشاری زایدی, نووسەر لە شەرقولئەوست و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران - وێنە: گرافیکی ئاڤا نیوز
بە مەزەندەی من کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، دوای تێکشکانی هێلیکۆپتەرەکەی کە وەزیری دەرەوە و ژمارەیەک کەسی دیکەش لە دەسەڵاتدارانی ئێرانی تێدا بوو، وەک ئەوەی هەندێک چاوەڕێی دەکەن گۆڕانێکی 'ڕیشەیی' بە دوای خۆیدا ناهێنێت. ئەمەش لەبەرئەوەی بزوێنەرەکانی دەسەڵات لای ڕێبەری باڵا عەلی خامنەیین.
ڕێبەری باڵا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران و دامەزراوەی ئاسایشی ئەو وڵاتەیە، هی هەموویان. هەر ئەویشە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری، نیوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی چاودێریی دەستوور، پێشنوێژ و وتارخوێنەکانی هەینی، بەرپرسی کەناڵە تەلەڤیزیۆنی و میدیاییە حکومییەکان دادەنێت. بە هەمانشێوەش دەسەڵاتی بەسەر کەرتە فراوانە ئابوورییەکانی ئێران و دامەزراوە خێرخوازییەکانی سەر بە ڕێبەری باڵادا هەیە کە بەهاکەیان بە چەندین ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
لە گرنگترینی ئەو دامەزراوانەی کە بە دەست ڕێبەری باڵاوەن، ئەنجوومەنی چاودێریی دەستوورە، چونکە دەسەڵاتی پەسەندکردنی بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار بە دەست ئەم ئەنجوومەنەوەیە. ئەنجوومەنەکە لە دوازدە زانای ئایینی و شارەزای یاسایی پێکدێت. یەکێک لە سیما دیارەکانی دەسەڵاتی ئێران، ئەحمەد جەننەتی، سەرۆکایەتیی دەکات.
لە دوایەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێراندا، ئەنجوومەنەکە شایستەیی تەنیا حەوت کەسی لە کۆی 590 کەس پەسەند کرد کە ناوی خۆیان بۆ بەربژێربوون بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار تۆمار کردبوو، ڕێگەشی بە هیچ ژنێک نەدا خۆی بەربژێر بکات.
ئەنجوومەنێکی دیکەش هەیە بەناوی ئەنجوومەنی شارەزایان، یان دەستەبژێران کە دەسەڵاتی پەسەندکردنی دانان یان هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای نوێی هەیە، بەڵام ئەم ئەنجوومەنە لەلایەن ئەنجوومەنی چاودێریی دەستوورەوە کۆنترۆڵ کراوە بەوەی ئەنجوومەنی چاودێری دەتوانێت ڕێ لە بەشداریی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی کۆمار و ئەنجوومەنی دەستەبژێرانی ڕێبەری بگرێت؛ سەرۆکی ئەویش هەر ئەحمەد جەننەتییە.
دەسەڵاتێکی دیکەی ڕێبەر دەستگرتنیەتی بە شمشێری سوپای پاسدارانەوە کە سیمای ماددیی تووند و پتەوی دەسەڵاتە. لە تێکەڵەیەکی نێوان دامەزراوە ئاسایی و میلیشیاییەکان پێک دێت. سەرەڕای ئەوەش دامەزراوەیەکی ئابووریی زەبەلاحە کە سنوورەکانی وڵاتیشی تێپەڕاندووە.
سیستمی ئێرانی نموونەیەکی نوێیە لەناو نەخشەی سیستەمە سیاسییەکاندا. تێکەڵەیەکە لە فۆرمی دامەزراوە ئاساییەکانی دەوڵەت و سیمای جوڵانەوە شۆڕشگێڕییە ئانارشییەکان؛ هاوشێوەی میلیشیا چەپڕەوە تووندوتیژەکانی ئەمریکا لاتین، هەڵبەت بە ڕووخسارێکی ئایینییەوە.
کەواتە، لەبەرئەوەی دەسەڵات و دەوڵەت لە ئێراندا شێوازێکی تایبەتە و نموونەی نییە، دەبێت بە ڕێبازێکی نوێ کە پێشتر نموونەی نەبوو بێت، خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
وەرگێڕانی: هۆشەنگ دارا
سەرچاوە: شەرقولئەوسەت
نوێترین بیروڕا

سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
20 کانوونی دووەم

نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
19 کانوونی دووەم

گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
18 کانوونی دووەم

سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
18 کانوونی دووەم

جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ
17 کانوونی دووەم

عێراق؛ قەوارەیەکی درزبردوو، لەناو دڵی شەڕی تاران و واشنتن دا
16 کانوونی دووەم
ئەی تی ئێمەکانیش پێویستییان بە هاوکارییە
16 کانوونی دووەم

ژنانی كورد؛ لە ژیاندا چاونەترس و لە شەهیدبووندا نەمر
15 کانوونی دووەم

ترەمپ و سیناریۆی "هێڵی سوور" و ئەگەری جەنگێکی کراوە لە ئێران؟
15 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی لە خەمی ڕۆژئاڤا دا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کورد لە سەکۆی داڤۆسدا
- بیروڕا
- 19 کانوونی دووەم
نامەکی کراوە بۆ دێنیزی ناسنامە و بەرخودان …
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
گوڵان دەپشکوێن بە نەرمە باران، نەک بە بروسکەو بە گرمەی هەوران
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سووریای نوێ؛ لە نێوان واقیعبینیی سیاسی و ئاسۆی ئاشتەواییدا
- بیروڕا
- 17 کانوونی دووەم
جارێكی تر هەولێر؛ ناوەندێكی دیپلۆماسیی گرنگ






