هونەرمەند خالید سەرکار: بەهۆی مۆسیقای عەرەبییەوە بیرمان لە دامەزراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی کردەوە
- کولتوور
- 2024-05-23

هونەرمەند خالید سەرکار. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هونەرمەند خالید سەرکار ڕایدەگەیێنێت، هەوڵەکانی تیپی مۆسیقای سلێمانی بۆ پاراستنی ڕەسەنایەتیی هونەری کوردی لە بواری گۆرانی و مۆسیقا بەردەوام بووە و هاتنی تەوژمی مۆسیقای عەرەبی وای لەوان کرد، بیر لە دامەزراندنی تیپەکە بکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەند خالید سەرکار بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە کۆتایی ساڵی شەستەکاندا، بیرمان لەوە کردەوە کە دەبێت تیپێکی مۆسیقامان هەبێت و گۆرانییە ڕەسەنە کوردییەکان بپارێزین؛ هاتنی تەوژمی مۆسیقای عەرەبی وای لە ئێمە کرد، بیر لە دامەزراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانی بکەینەوە".
ئەمەش بزانە: تیپی مۆسیقای سلێمانی لەسەر دەستی چەند هونەرمەندێکی کورد لە شاری سلێمانی دامەزرا کە کاریان بۆ چەندین هونەرمەند کردووە، وەک عوسمان عەلی، ئیبراهیم خەیات، کەریم کابان، عەلی مەردان و تایەر تۆفیق.
زانیاریی زیاتر: ئەو تیپە لە ساڵی 1973 بە سەرپەرشتیی مامۆستا ویلیەم یوحەنا، مۆڵەتی دامەزراندنی پێدرا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت




