ژاپۆن و کۆریای باشوور، ڕووسیا و کۆریای باکوور سزا دەدەن

شەیری بکە لە:
ژاپۆن و کۆریای باشوور، ڕووسیا و کۆریای باکوور سزا دەدەن

ئاڵای کۆریای باشوور و ژاپۆن. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ژاپۆن و کۆریای باشوور کۆمەڵە ڕێکارێک دژی ئەگەری مامەڵەی چەک لە نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور دەگرنە بەر.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی ڕێکارەکان، سزا بە سەر چەندین کەس، دامەزراو و کەشتیدا دەسەپێنرێت کە چەک لە کۆریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا دەگوازنەوە و بڕیار و سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر کۆریای باکوور پێشێل دەکەن.

 

زانیاریی زیاتر: سزاکان حەوت کەسایەتیی کۆریای باکوور و دوو کەشتیی ڕووسی دەگرنەوە کە لە نێوان مۆسکۆ و پیۆنگ یانگ مامەڵەی چەک دەکەن.

 

بۆچی گرنگە: کۆریای باکوور تۆمەتبارە بەوەی مووشەکی پێشکەوتوو بۆ ڕووسیا دەنێرێت تاوەکو لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەکاریان ببات؛ ئەم سزایانە بەربەست لە بەردەم ناردنی ئەو مووشەکانە دروست دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ